شارپرێس:
حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانده‌یه‌كی خۆی ده‌ستگیرده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی لێدوانی دژی ئێران دابوو.
ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بولفه‌زڵ عه‌باسی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، له‌لایه‌ن هێزێكی سه‌ر به‌حه‌شده‌وه ده‌ستگیركرا، به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیش ده‌ستگیركردنی خه‌فاجی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوبراو له‌لێدوانێكدا وتبووی، وه‌ك چۆن سه‌ركرده‌كان دژی مانه‌وه‌ی ئه‌مریكان له‌عێراق، به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت دژی هێزه‌كانی ئێران و توركیاش بن‌و داوای ده‌ركردنیان له‌عێراق بكه‌ن.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا حه‌شدی شه‌عبی هۆكاری ده‌زگیركردنی خه‌فاجی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی، ناوبراو بۆی نیه له‌میدیاكانه‌وه لێدوان بدات، دواتریش ناوبراو ئازادكراوه.
پێشتریش ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لێدوانێكیدا ڕایگه‌یاندبوو، عێراق به‌هاوكاریی ئه‌مریكا شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیی ده‌كات، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، كه سه‌ر به‌ئێرانن.
ڕ . ج