زێدان، بێكهام‌و پۆكیتینۆ به‌نهێنی كۆده‌بنه‌وه‌

sharpress.net

674 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/02/2019‌

شارپرێس:
چاوی كامێرای راگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر زه‌ینه‌دین زێدان ‌و ماوریسیۆ پۆكیتینۆ و ده‌یڤید بێكهام-یان بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك كه‌ رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌ن بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ئاشكرابووه‌، شه‌وی ڕابردو هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆكیتینۆی ڕاهێنه‌ری تۆتنهام‌و زێدانی ڕاهێنه‌ری پێشووی ڕیاڵ مه‌درید‌و بێكهامی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، له‌یه‌كێك له‌ خواردنگه‌كانی له‌نده‌ن كۆبوونه‌ته‌وه‌.

به‌شێك له‌ڕۆژنامه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، گه‌ر له‌كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا سۆڵشایه‌ر له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی مانچسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام نه‌بوو، ئه‌وا زێدان ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری شه‌یتانه‌ سوره‌كان.

ڕ . ج






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved