شیرین عەبدولوەهاب دان بەوەدا دەنێت هەوڵی دەستدرێژیكردنە سەری دراوە

هەمەڕەنگ

09/02/2019‌ 1291 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شیرین عەبدولمەهاب میدیاكارو هونەرمەندی دیاری عەرەب دانی بەوەدانا، كە هەوڵی دەستدرێژیكردنە سەری دراوە.

شیرین عەبدولوەهاب لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنی دانی بەوەدانا، كە لەسەرەتای هاتنە ناو كاری هونەری ‌و میدیایی هەوڵی ئەوە دراوە دەستدرێژی سێكیسی بكرێتە سەری.

شیرین وردەكاری رووداوەكەی نەگێڕایەوەو ئامادەش نەبوو، زانیاری لەسەر ئەو كەسە بخاتەڕوو، كە هەوڵی دەستدرێژیكردنە سەری داوە.

شیرین ماوەیەكە لەمیانی دەركەوتنەكانی بەقسەكردن، یان بەجلوبەرگ، مشتومڕ دروست دەكات‌و رەنگە ئەم قسانەشی كاردانەوە دروست بكەن.

هـ ـ ح