كاتی ئەنجامدانی یاری كلاسیكۆی خولی ئیسپانی دیاریدەكرێت

sharpress.net

295 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
رابیتەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانی "لیگا"، وادەی یاری كلاسیكۆی خولی ئیسپانی دیاریكرد، كە لەنێوان ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە بەرێوەدەچێت.

یارییەكە لەهەفتەی 26ی خولی ئیسپانی بەرێوەدەچێت، كە لەیاریگای تایبەت بەیانەی ریاڵ مەدرید بەرێوەدەچێت، ئەویش یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆیە.

یارییەكە لە رۆژی شەممە دووی مانگی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە كاتی یارییەكەش لەسەعات "20:45" بەكاتی مەدرید.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی چوار شەمەی رابردوو بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید، یاری چوونی جامی شای ئیسپانیایان ئەنجامداو رۆژی چوار شەممەی داهاتووش یاری گەڕانەوە ئەنجامدەدەن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved