ئایا شكۆلاتە یارمەتی كۆكە دەدات؟ نوێترین هەواڵی "درۆ"ی تەندروستی

جیهان

09/02/2019‌ 890 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرێك دەڵێت: لێكۆڵینەوەكەی لەسەر شكولاتەو نەستەلە بەردەوام بەهەڵە لێكدەدرێتەوە، كە شارەزایان دەڵێن بڵاوبوونەوەی هەواڵی (نا ڕاستی) تەندروستی , شتێكە زۆر ڕوودەدات.

هەروەها شارەزایان دەڵێن، كە نەستەلە و قاوە دوو بابەتن هەواڵی نا ڕاستی زۆریان لەسەرە، كە لەو بارەوە دەوترێت ئەگەر وا دەركەوت زۆر باشترە لەوەی، كە ڕاست بێت و ئەوە بزانە، كە ڕاست نییە ئەوەش لە (پەندێكی ئینگلیزی) وەرگیراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەواڵانەی، كە زیادەڕەوی زۆریان تیایە , بەردەوامن لە بڵاوبوونەوەن‌و یەكێكیش لەو چەندەها هەواڵانەی، كە بڵاو بوونەتەوە دەڵێت: نەستەلە دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ كەم كردنەوەی كۆكە.

ناونیشانی هەواڵەكان لە هەموو جیهانەوە دەڵێن، كە نەستەلە لە دەرمانی كۆكە كاریگەرترە بۆ چارەسەری كۆكەو بەڵگەشیان بۆ ئەم هەواڵانە لێكۆڵینەوەیەكە، كە گوایە پشتگیری قسەكەیان دەكات، بەڵام ئەو كەسەی لێكۆڵینەوەكەی كردووە، دەڵێت ئەو هەواڵانە "نا ڕاستن".

ئەلین مۆریس، كە پرۆفیسۆر و سەرۆكی بەشی دڵ و سییەكانە لەزانكۆی (هوڵ یۆركی) پزیشكی بە سایتی هێلس ڵاینی وت: ئەو هەواڵە تەواو دروست كراوە , وا دەردەكەوێت بیرۆكەی ئەوەی نەستەلە یارمەتی دەرە بۆ كۆكە , زۆر زوو بڵاودەبێتەوە و دەبێتە قسەیەكی باوی ناو خەڵك .

بۆ یەكەمجار، كە لێكۆڵینەوەكە بە هەڵە بڵاوكرایەوەو لێك درایەوە لە ساڵی 2016 بوو لەبابەتێكدا لەسەر دەرمانی كۆكە بە تامی نەستەلە ، بەڵام مۆریس دەڵێت: ئەو قسەیەی نەستەلە هۆكاربووە بۆ نەمانی كۆكە لەو دەرمانەیدا, ڕاست نییە.

شارەزایان ئەوەش دەڵێن: كەم وونەوەی كۆكە بەو دەرمانە , بەهۆی مادەیەكە لەدەرمانەكەیدا، كە ئەویش (دیمولسێنت)ە , كە هەستێكی چاكبوونەوە بە نەخۆشەكە دەبەخشێ , لەگەڵ ئەوەی دەرمانەكە دژە هستامینی تێدایە، كە ئەویش كاریگەری هەیە.

مۆریس هەروەها دەڵێت: هەموو ساڵێك لەم كاتانەدا، كە بێگومان كاتی سەرما و كۆكەیە ئەم قسەو قسەڵۆكانە سەر هەڵدەدەنەوەو ئەم بابەتە دەنگۆی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە , سكرتێرەكەم سەیری كۆمێنت و قسەی خەڵكی كردووە لەلاپەڕەی تایبەتی رۆژنامە ناوخۆییەكەمان‌و لە كۆی 400 كەس هەندێكیان دەڵێن: كە (بەڵێ , من سوودم لەنەستەلە بینیوە بۆ چارەسەری كۆكە ) لەوانەشە ڕاست بێت سوودیان لێ بینی بێت منیش هیچ كێشەم نییە لەگەڵ ئەوەدا، بەڵام لە ڕووی زانستییەوە هیچ بەڵگەیەك نییە بیسەلمێنێت، كە ڕاستە.

یەكەم جار نییە 
لێكۆڵینەوەكەی مۆریس یەكەم لێكۆڵینەوە نییە، كە بە هەڵە بگوازرێتەوەو بڵاوببێتەوەو د. (نینا شاپیرۆ)، كە پرۆفیسۆر و سەرۆكی بەشی سەر و ملە لەزانكۆی كالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلس، هەروەها دانەری كتێبی (هایپ)ە، كە ئەم كتێبە لەسەر بابەتە زیادەڕەوە پزیشكییە بڵاوەكانە، دەڵێت: بابەتی نا ڕاستی پزیشكی بەردەوام سەر هەڵدەدەن.
هەروەها دەڵێت: هۆكاری ڕوودانی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە، كە تۆ دەتوانیت بەشێكی بچووكی زانیاری، یان ئەنجامێكی لاوەكی لێكۆڵینەوەیەك بهێنیت و بەشێوەیەك گەورەی بكەیت، كە بۆ ڕاگەیاندنەكان و  خەڵكی ئاسایی سەرنج ڕاكێش بێت.

ئەوەش دەڵێت: "زۆر ئاسانە لێكۆڵینەوەیەكی زۆرباش، یان زانیارییەكانی بە هەڵە لێك بدرێتەوە , تەنانەت ئەگەر لێكۆڵینەوەكەش زۆر باش بێت دەكرێت بە شێوەیەك شیكردنەوەی بۆ بكرێت، كە زانیارییەكانی تەواو بە پێچەوانە بێت. 

حاڵەتێكی تر، كە نەستەلەی وەك چارەسەر باس كردووە لە ساڵی 2014 بوو , كاتێك ناونیشانی هەواڵەكان ئەوە بوو، كە نەستەلە یارمەتی لەبیرچونەوە دەدات.

ئەم چیرۆكانەش لەلیكۆڵینەوەیەكی بچووكەوە وەرگیرابوون، كە لە لایەن كۆمپانیای (مارس) سپۆنسەر كرابوو , لێكۆڵینەوەكەش لەسەر گەردیلەیەك بوو، كە لە (چا) و قاوەو هەندێك سەوزەو میوەیا هەیە, بەناوی (فلاڤانۆلس).

بۆ ئەم لێكۆڵینەوەیەش, شارەزایان خواردنەوەیەكی تایبەتی (فلاڤانۆس)، یان بەكار هێنا بۆ 37 كەس و بۆیان دەركەوت دەبێتە هۆی باشتركردنی (هزر) لەو كەسانەی بڕێكی زۆریان لەو مادەیە وەر گرتووە.

لێكۆڵەرەكان بۆیان دەركەوتووە، كە بە خواردنی پارچەیەك نەستەلە هەمان ئەنجام بە دەست نایەت , لەبەر ئەوەی لەكاتی درووست كردنی نەستەلە ئەو مادەیە، كە باس كرا (فلاڤانۆس) لە پێكهاتەكان دەردەهێنرێت، لەگەڵ ئەمەشدا وا بڵاوبووەوە، كە نەستەلە یارمەتی لەبیرچوونەوە دەدات.

لەو بارەوە شاپیرۆ دەڵێت: كە لێكۆڵینەوەكان لەسەر نەستەلە , زۆر بەئاسانی دەشێوێنرێت , ئەمەش لە پێناو دروستكردنی ناونیشانێكی سەرنج ڕاكێش, ئەمەش دەبێتە هۆی سەر لێشێواندنی خەڵكی بە گشتی


هەروەها وتی , نەستەلە , یان جیهان ڕزگاردەكات ، یان هەموومان دەكوژێت , تۆ وەك خوێنەرێكی هەواڵەكان ئایا پێت خۆشە كام لەو دوو بابەتە ببیستیت.

ئەوەشی وت: ئێمە بەخێراییەكی زۆر دەستمان بە زانیارییەكان دەگات لە ئینتەرنێتەوە، بۆیە وەك ڕۆژنامەنووس پەستانێكی زۆر هەیە بۆ ئەوەی فریا بكەون , هەروەها بەهەمان شێوە پەستان هەیە لەسەر خەڵكی بینەر و بیسەر.

شاپیرۆ باسی لەو لێكۆڵینەوەیە كردووە، كە لە ساڵی 2017 بڵاوبووەوەو تێیدا هاتووە دەڵێت: دەكرێت نەستەلە هۆكار بێت بۆ كەم كردنەوەی نەخۆشییەك بە اوی (گیرانی خوێنبەرەكان).

هەرچەندە لێكۆڵینەوەكە فراوان بوو، 50000 كەس تێیدا بەشدار بوون، بەڵام كۆمەڵێك فاكتەری و لایەنی جیاواز لەبەرچاو نەگیراوە, لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامەكان دەكرێت بە شێوەیەك بۆ كەسێك سەرنج ڕاكێش بێت وا بیر بكاتەوە، كە تەنیا بە خواردنی نەستەلە دەبێتە هۆی چارەسەری كۆكە و یارمەتی دڵ دەدات و لە هەموو لایەنێكەوە بەسوودە بۆی .

كاریگەری چییە؟
لە هەندێك حاڵەتدا , هەواڵی ناڕاستی تەندروستی زیلنێكی كومی هەبووە , بەڵام ئەگەری ئەوەی ئەم هەواڵانە زیانێكی زۆر بگەیەنن بە خەڵك.

دكتۆر (ڕۆبەرت ڕاسپا)، كە دكتۆرێكی دانیشتووی فلۆریدایە , یەكێكە لەو دكتۆرانەی كار لەگەڵ ئەو نەخۆشانەدا دەكات، كە توڕە و بێزارن لە شتێك لە میدیا خوێندویانەتەوە .

(ڕاسپا) بە سایتی (هێڵس ڵاین) ی وت: ئەم بار و دۆخە متمانەكردنی نەخۆش ناهێڵێت, بۆ ماوەیەكی درێژ دكتۆرەكان شتێك دەڵێن دواتر ڕاپۆرتێك یاخود ڕۆژنامەیەك شتێكی جیاواز بڵاودەكەنەوە , بەو هۆیەوە دكتۆرەكان بەدرۆ دەكەونەوە لای نەخۆشەكان, تەنانەت ئەگر ئەو هەڵانە ڕاستیش نەبن، بەڵام تەنیا لەبەر ئەوەی لە هەواڵەكان و میدیادایە خەڵك بە ڕاستی ئەزانن.

ڕسپا دەشڵێت خواردنی كەمێك نەستەلە بابەتێكی ئاساییە و سادەیە، بەڵام لە بابەتێكی وەك (كوتان) بەهۆی ئەو هەواڵە دژ یەكانەی ئینتەرنێت, خەڵكی كردووە بە دوو بەرەوە.

هەموو خەڵك سەرچاوەی زانیاری تایبەت بە خۆیان هەیە لەبەر ئەوەی بەگومانن , هەروەك چۆن لە بابەتە سیاسیەكان بە گومانن بە هەمان شێوە لە بابەتە پزیشكیەكانیش بە گومانن , زۆر كەس هەیە هیچ كوتانێك بۆ مناڵەكانیان ناكەن , اەگەڵ ئەوەی ئەو توێژینەوەیە بە تەواوی بە درۆ خراوەتەوە .

ڕاسپا و شاپیرۆ , دەڵێن , ئەو چیرۆكانەی پەیوەندیان بەخواردن و شتە گرانبەهاكانەوە هەیە وەك نەستەلە و شەرابی سوور , زۆربەی كات زۆر خێرا بڵاو دەبنەوە لەبەر ئەوەی خەڵكی بە دوای چارەسەری خێرادا دەگەڕێن.

هاوكات (شاپیرۆ) وتی, هەمووان بە دوای وەڵامەكان و موعجیزەیا دەگەڕێن ‌و هەمووان هیواخوازن چارەسەرێكی كەمێك جیاواز بدۆزنەوە، ڕاسپاش وتی: خەڵك پێیان خۆشە چارەسەرێك وەر بگرن، كە ئاسان بێت و خواردنیش وەر گرتن و دەست كەوتنی ئاسانە .

هەروەها وتی , خەڵك دەیانەوێت ئەو شتانە پشت ڕاست بێتەوە كە خۆیان ئەیكەن, بۆ نمونە ئەگەرخۆیان قاوە نەخۆنەوە , كاتێك هەواڵێك بڵاو ئەبێتەوە كە قاوە خراپە ئەوا دەست ئەكەن بە سەرزەنشت كردنی خەڵكی.

پێویستە هەمووان پزیشكی خێزانیان هەبێت، كە متمانەی پێبكەن و سەبارەت بەو شتانەی ئەیخوێننەوە پرسیاری لێبكەن و تێ بگەن ئایا باشە یان خراپە بۆیان,لەبەر ئەوەی كەسە پزیشكیەكان لەم لێكۆڵینەوانە تێ ئەگەن و نەخۆشەكەش ئەناسن و ئەزانن چی باشە بۆی .

وەرگێڕان: رۆزان تاڵب