چۆن نیشانەی سەر نینۆك نەخۆشی شێرپەنجە دیاریدەكات؟

جیهان

09/02/2019‌ 3207 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: ڕۆزا هادی عەزیز
كاتێك باس لەنەخۆشی شێرپەنجە دەكرێت ڕاستەوخۆ بیر لەدروستبوونی خاڵ دەكەین لەسەر پێستمان، بەڵام ئایا ئەوەت زانیوە، كە نینۆك بەهەمان شێوە ئاماژەیە بۆ ئەو نەخۆشییە.

جین سكینەر، كە شارەزایی لەكاری نینۆك دانانی خانمان هەیە لە مانگی 8ی 2017 لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك نوسیبووی "دوو هەفتە پێش ئێستا یەكێك لەكڕیارەكانمان سەردانی كردین هێڵێكی نامۆی ڕەنگ تۆخی ستوونی لە بەشی خوارەوەی نینۆكی بوو، پێی وتم ئەمەوێت ڕەنگی نینۆكم تۆخبكەم بۆ ئەوەی ئەو هێڵانە دیار نەبێت".

بەشێك لە ئارایشتگاكان و ئەو سەنتەرانەی، كە كاری نینۆك دەكەن ئەو هێڵانە هەڵدەكەنن كاتێك كاری نینۆك بۆ خانمێك دەكەن، كە لە ڕاستیدا ئەو هێڵانە نیشانەن بۆ نەخۆشی‌و لەوانەیە ئەو هێڵانە نیشانە بێت بۆ كەمی كالیسیۆم، یاخود كۆبوونەوەی خوێن لە ژێر پێست، یاخود نیشانەی بۆ ماوەیی.

هێشتا سكینەر زۆر لەسەری شارەزا نەبوو، بەڵام وتی: دەشێت نیشانە بن بۆ نەخۆشی، كە ئەم هێڵانە یەكێكە لەو 15 خاڵەی، نیشانەن بۆ نەخۆشی، بەڵام بە گشتی پشت گوێ دەخرێن .

نیشانەی شێرپەنجەی لەسەر نینۆك (aka nail melanoma) وەكو ناوێكی سەرەتایی دانراوە بۆ ئەو نیشانەی، كە لەسەر جەستەی مرۆڤ دەرەكەون . 

ئەو هێڵە ستونییە تۆخە قاوەییانە، یاخود ڕەشانە   0.35% - 08%  لەسەر لەشی تووشبوویەك بە شێرپەنجە دەرەكەون . 

شارەزایانی پێست لەئەمریكا، كە ناسراون بە AAD ئەوەیان ڕاگەیاندووە، كە ئەم نیشانانە دروست دەبن دەگمەنن ، بەڵام گرنگە كە بزانرێن.

بەداخەوە پێشبینیەكانی سكینەر ڕاست دەرچوون‌و كڕیارەكەی پاش ماوەیەك ئەوەی بەسكینەر وت، كە تووشبووە بە شێرپەنجە و بە لیمفە خانەكانیدا بڵاوبووەتەوە. 

خاڵی ئاسایی نینۆك دەتوانرێت بە بۆیەی نینۆك بشاردرێتەوە، بەڵام شارەزایانی AAD دەڵێن خاڵە شێرپەنجەییەكان، كە لەسەر نینۆك دەردەكەون دەبنە هۆی تۆخبوونەوەی چواردەوری نینۆكەو هەبوونی كێم و خوێن و لەتبونی نینۆكەكان . 

پێویستە هەركاتێك لەم نیشانانەت تێدا دەركەوت بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت ، ئێستاش سەیری نینۆكەكانت بكە و دڵنیا بە لە تەنروستیت.

سەرچاوە:  foxnews