تێڕوانینی گاندی بۆ سێكسكردن لەنێوان هاوسەران

جیهان

09/02/2019‌ 12304 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
لە ساڵی 1935  چالاكوانی ئەمەریكی لەبواری رێكخستنی خێزان‌و فێركاری سێكسی "مارگرێت سانگر" سەردانی قارەمانی سەربەخۆی هیندستان "مەهاتما گاندی" كرد.

سانگر لەگەشتی 18 یەمینیدا بۆ هیند قسە بۆ دكتۆرو چالاكوانەكان دەكات، ئەوەش دەربارەی رێكخستنی خێزان و رزگاربونی ژن، كە لە كتێبێكی نوێدا دەربارەی ژیانی گاندی بەناوی "باوكی ئومەت"، راماشاندرا گوها باس لە دیداری نێوان قارەمانی سەربەخۆی هیندو چالاكوانە ئەمەریكییەكە دەكات.

رێككەوتن و جیاوازی
كتێبەكە باسی ئەوەی كردووە گاندی و چالاكوانەكە لەسەر ئازادی ژن‌و مافی چارەوسی خۆی رێكەوتوون، بەڵام دەربارەی سێكس جیاوازییان هەبووە.

لەكتێكدا سانگر مافی مومارەسەكردنی سێكسی داوە بۆ چێژو نەخستنەوەی منداڵ، یەكەم ناوەندی بۆ رێكخستنی خێزان كردەوە لەنیۆیۆرك ساڵی 1916-، گاندی دژی ئەمە وەستایەوەو دووپاتیكردەوە پێویستە سێكسكردن تەنیا بۆ خستنەوەی  منداڵ بێت.

گاندی بۆ میاوانەكەی وتویەتی: ژن پێویستە رووبەرووی مێردەكانیان ببنەوە ئەگەر داوای ئەوەیان لێكردن سێكس بۆ چێژ بكەن‌و لەسەر هاوسەرەكان پێویستە دژی حەزە ئاژەڵییەكانیان ببنەوە.

سانگر لە وەڵامدا وتوویەتی: ژنان وەك پیاوان هەست و سۆزیان هەیەو هەندێك ژن وەك مێردەكەی هەمان حەزیان هەیە و پاشان پرسیاری كردووە بڕوات وایە دوو هاوسەر یەكترییان خۆش بوێت‌و پەیوەندییە سێكسییەكەیان بۆ خستنەوەی منداڵ بێت؟ بەڵام گاندی لەسەر بۆچوونەكەی خۆی بەردەوام بوو، ئەوەشی بۆ میوانەكەی روونكردەوە وا لەسێكس دەڕوانێت، كە "شەهوەتە"، ئاماژەی بەوەش كرد خۆی‌و "كاستوربا" بووەتە پەیوەندییەكی "رۆحی"، پاش ئەوەی ناوبانگی بۆ پەیدابووە.

گاندی، كە خاوەنی 4 منداڵ بوو وتی: لە تەمەنی 13 ساڵیدا هاوسەرگیری كردووە و تاكو تەمەنی 38 ساڵی پابەندی پاكیزەیی بووەو ئاماژەی بەوە كردووە هەستی بەتاوانێكی گەورە كردووە كاتێك لەگەڵ خێزانیدا جووت بووەو باوكی لەسەر جێگای مردن بووە. 

ئەوەشی روون كردووەتەوە پاڵپشتی ئەوە دەكات پیاو نەهێڵێت منداڵی ببێت و ئاماژەی بەوە داوە لە جیاتی ئەوەی رێگرییەكانی منداڵ بوون جێبەجێبكات دەتوانێت لە ماوەی دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانە جووت بوون ئەنجام بدات.

دیاری سانگر هەستی بەبێ هیوایی كردووە لەوەی گاندی پاڵپشتی هەڵمەتەكەی بكات.

ئەزموون
دوای ئەمە بەچەندین ساڵ و لە ماوەی ململانێی نێوان موسلمانان‌و هیندۆسەكاندا لەویلایەتی پەنگاڵ، گاندی ئەزموونێكی تاقیكردەوە و بووە جێگای مشتومڕ، كاتێك داوای لە "مانو گاندی" نەوەی یەكێك لە نزیكەكانی كرد لەگەڵ یەكێك لەیاریدەدەرەكانیدا لەسەر جێگایەك بنوون.

گوها نووسیویەتی: ویستویەتی حەزە سێكسییەكەی تاقیبكاتەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە گاندی هەستی بەوە كردووە هەڵكشانی ململانێ پەیوەستە بەشێوەیەك لەشێوەیەكان، كە پابەند نییە بە پاكیزییەتەوە.

لەبەرانبەر ئەمەدا غاندی بەرهەڵستكاری گەورەی بۆ پەیدا بوو لەنێوان یاریدەدەرەكانیدا و وایان دان ئەم تاقیكردنەوەیە كەسایەتی تێكدەشكێنێت و داوایان لێكرد وازی لێبێنێن‌و یەكێ: لەوان دەستی لەكاركێشایەوە.

لەبۆچوونەكانی تری گاندی، وای دەبینێت، كە كچی هاوچەرخ بایەخ بەجوانی دەدات نەك تەندروستی و هێزەكەی و باڵاپۆشی ئافرەتی موسڵمان زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت بەوەی ناتوانێت هەوای پاك و رۆشنایی پێویست بەدەست بێنێت. 

لەهەمان كاتدا بروای زۆری هەبوە بە مافی ژنان و پێویستی یەكسانی تەواوەتی لەگەڵ پیاودا.

گاندی هەستا بە دامەزراندنی ئافرەتێك ئەویش "سارۆجینی نیدۆ" بۆ سەركردایەتی "پارتی كۆنگرە" لەكاتێكدا ژن لەرۆژئاوا نەگەیشتبوونە ئەم پلەو پۆستە، ئەم نەریتەش بووە مایەی ئەوەی ژنان بگەنە دیارترین پۆستەكان لەهیندستاندا، ئەمەش بە گوێرەی قسەی گوها.

سەرچاوە: BBC