بەرشەلۆنە دوو مەرجی بۆ دەستبەرداربوون لەكۆنتینیۆ

sharpress.net

376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دوو مەرجی هەیە بۆ دەستبەرداربوون لەفلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی.

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی بەرشەلۆنە لەو ئاستە رازی نییە، ئەم وەرزە، فلیپی كۆنتینیۆ لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، بۆیە ئەگەر هەیە هاوینی داهاتوو بیفرۆشێت.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، مەرجی یەكەمی بەرشەلۆنە بۆ دەستبەرداربوون لەكۆنتینیۆ ئەوەیە، لەفرۆشتنی 160 ملیۆن یۆرۆی دەستبكەوێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە مەرجی دووەمی بەرشەلۆنە ئەوەیە، یاریزانێكی بەهێزی هێرشبەری بكاتە شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە بەرازیلییە.

وەرزی گواستنەوەی زستانەیی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە فلیپی كۆنتینیۆی كڕی، كە رەنگە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانەی بفرۆشێت.

هـ ـ ح





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved