سێ‌ بژاردە لەبەردەم ڤاڵڤێردییە

sharpress.net

382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بۆ شوێنگرەوەی ئارسەر میلۆی بەرازیلی سێ‌ بژاردەی لەبەردەمدایە.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" بڵاویكردەوە، كە ئارسەر بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت لەیاری بەرشەلۆنەو ئەتلەتیك بیلباو یاری بكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە رەنگە ڤاڵڤێردی لەشوێنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە یاری بە ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللیی بكات.

هەروەها بڵاویكردەوە، كە رەنگە راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە لەشوێنی ئارسەر فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بكات.

یان یاری بە كارلیس ئالینیای یاریزانی یانەكەی بكات، بۆ ئەوەی شوێنی ئەو یاریزانە بەرازیلییە پڕبكاتەوەو كێشەی نەبێت.

هـ ــ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved