رەنگە جیهان شۆڕشێكی راستەقینە لەبواری سەربازیدا بەخۆوە ببینێت

جیهان

09/02/2019‌ 1690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
دوای دەركەوتنی چەكی مووشەكی نوێ لە رووسیا ، رەنگە جیهان شۆڕشێكی راستەقینە لە بواری سەربازیدا بەخۆوە ببینێت.

رووسیا دەڵێت: ناچارە چەكی لەو جۆرە درووست بكات بۆ خۆ دوورستنەوە لەو مەترسییانەی، كە رووبەرووی دەبێتەوە ، بەتایبەت دوای كشانەوەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لەو رێكەوتننامەی هەردوو لای (رووسیا و ئەمەریكا)ی ناچار دەكرد بەوەی نەبنە خاوەنی مووشەكی زەمینی ئەوتۆ، كە ٥٠٠٠ بۆ ٥٥٠٠ كم  زیاتر بڕ بكات ، واش گومان دەكرێت وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەستبەرداری رێكەوتنەكە بووەو بۆ ئەوەی موشەكە هێرشبەرەكانی خۆی لە سەرانسەری جیهان بڵاوەپێبكات  .

لەبەرانبەردا وەزارەتی بەرگری روسیاش لەسەر بڕیاری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە ، دەستی بەجێبەجێكردنی پلانی خۆی  كردووە ، وەك وەڵامێك بۆ پاشەكشەی ئەمەریكا لەو ڕێكەوتنە.

وەزیری بەرگری روسیا جەختیكردەوە، كە وەڵامی پێویستیان  بۆ ئەو پاشەكشەیەی ئەمەریكا دەبێت  ، ئەویش بەدرووستكردنی مووشەكی زەوینی هاوشێوەی "كالیبەر"، كە لە كەشتییەوە دەتەقێنرێت ، لە شەڕی سوریاش توانا و لیهاتووییەكەی سەلمێنراوە ، وە درووستكردنی مووشەكی دوور مەودا و خێرای تری  زەوینی ، كە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەی خاوەن توانایەكی لەراددەبەدەر بێت.

واش گومان دەبرێت، كە ئەو پلانەی وەزیری بەرگری روسیا دایناوە و سەرۆكی وڵات ڤلادیمیر پۆتینیش رەزامەندی لەسەر داوە ، لەماوەی نێوان ساڵەكانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ جێبەجێ بكرێت.

شارەزایانی سەربازیش پییان وایە، كە دوای دەركەوتنی  ژمارەیەكی زۆری مووشەكی خێراتر لە دەنگ خیراییەكەیان زۆر لە خێرایی دەنگ زیاترە ، وا پێویست دەكات تاكتیك و ستراتیژیش لەو بارەیەوە بگۆڕدرێت.

شارەزای سەربازی ئەنتۆن لاڤرۆڤ دەڵێت : مووشەكی خێراتر لە دەنگ لەماوەی كەمتر لە چەند خولەكیك دەگەنە ئامانجەكەیان ، بەئاراستەیەكدا دەڕۆن كە ناتوانرێت پێشبیبی بكرێت ، ئەوە جگە لەوەی هیچ جۆرێكیش بەو جۆرە لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەكییەی كە ئێستا هەیە ئەستەمە بتوانرێت خۆیان لێ بپاریزرێت.

شارەزایەكی تری روسیایی وەك ڤیكتۆر موراخوفسكی  پێیوایە، كە مووشەكە نوێكانی روسیا ، ئەو بنكە و پیگانەی ئەمەریكا بەئامانج دەگرن ، كە ئەو وڵاتە مووشەكی مام ناوەند و مەودا كورتیان لێ جیگیر كراوە و هەرەشەن لەسەر ئاسایشی روسیا .

سەرچاوە: spotnik