شارپرێس:
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
مارین بینۆ لەگۆڤاری "ژنانی ئەمرۆ"ی بەلجیكی دەڵێت: كاتێك هەر شتێك پەیوەندی بەبۆماوەییەوە هەبێت ، ئەوە ئێمە هەردوولامان یەكسان نین، ئەگەر رێژەی زیرەكی منداڵەكانمان بەرزبوو ئەوە بۆ دایكیان دەگەڕێتەوە.
نووسەری بابەتەكە لە قسەكەیدا پشت بە لێكۆڵینەوەیەك دەبەستێت، كە لە پەیمانگای لیكۆڵینەوەی پزیشكی و تەندرووستی گشتی لە سكۆتلەندا كردوویەتیو دەركەوتووە ئەو جیناتانەی بەرپرسن لە زیرەكی ، لە كرۆمۆسۆمی" X " دا هەن، كە ئافرەتان لەسەرهەڵگریانن لەسەر شێوەی XX.
بینۆ ئەوەش دەڵێت: ئەو لیكۆڵەرەوانەی بەو ئەنجامە گەیشتوون ، تاقیكردنەوەیان لەسەر نزیكەی ١٢ هەزار كچ و كوری گەنج كردووە، ئەویش بە پشكنینی پلەی زیرەكییان بەگویرەی پینوێنی IQ یان " بەدەستهاتووی زیرەكی "،
هەروەها روونكردووەتەوە، پلەی زیرەكی نێوان دایكی و منداڵەكەی بەتێكڕایی لە ١٥ پلە تێپەڕ ناكات، لەكاتێكدا تەنیا لەسەدا چل بۆ لەسەدا شەست پلەی زیرەكی بۆماوەییە ، ئەگەر هۆكاری تری وەكو ژینگەی خیزانی و جاودێری گرینگیپیدانی منداڵ كاریگەری هەبێت لەسەر پلەی زیرەكیی منداڵ .
نووسەری بابەت دەشڵێت: با باوكان دڵنیا بن ، كە ئەوانیش پشكی خۆیان هەیە لەوەی، كە منداڵەكانیان ئەمرۆ چۆنن ، باوكان كاریگەریان دەبێت لەسەر گەشەی خانەكانی وڵاش و گەشەی مێشكی منداڵ.