عەرەبەكان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەهەولێر رەتدەكەنەوە

عیراق

09/02/2019‌ 788 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە عەرەبییەكانی كەركوك، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكەیان لەشاری كەركوك رەتكردەوەو رایانگەیاند، بەشداری لەكۆبوونەوەكە ناكەن.

لایەنە عەرەبییەكان، كە لەئەنجوومەنی عەرەبی لەپارێزگای كەركوك كۆبوونەتەوە، ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان ئەنجامداوەو تێدا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەشاری هەولێر رەتكردەوە.

راكان سەعید جبوری، ئەندامی ئەنجوومەنەكە لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە قسەی كردو رایگەیاند، وەك لایەنە عەرەبییەكان كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەهەولێر رەتدەكەنەوە.

راكان سەعدی جبوری راشیگەیاند، ئەوان بەشداری ئەو كۆبوونەوەیەو هیچ كۆبوونەوەیەكی تریش ناكەن، كە لەدەرەوەی شاری كەركوك ئەنجامبدرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پارتی‌و یەكێتی، كە لەرێگەی لیستی برایەتییەوە زۆرینەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكن، بڕیاریانداوە رۆژی هەژدەی ئەم مانگە لەشاری هەولێر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەرێوەبچێت.

راكان جبوری داواشی كرد، كە لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك پێكبهێنرێت‌و ئەو لیژنەیە گفتوگۆ بكات، بۆ ئەوەی كێشەكانی كەركوك لەناوخۆ چارەسەربكات، نەك ببرێتە دەرەوە.

كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێیە لەجێگەی نەجمەدین كەریم، كە لەمانگی 10ی ساڵی لەلایەن حكومەتی عێراق دوورخرایەوە.

هـ ـ ح