شارپرێس:
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
ئەو رۆبۆتەی، كە بەریتانیا دروستیكردووە بەمەبەستی گەران بەدوای بوونی شوێنەواری ژیان لەسەر مەریخ ، ناوی (رۆزالیند)ی لیناوە ، لەسەر ناوی زانای بەریتانی رۆزالیند فرانكلین ٠ ١٩٢٠- ١٩٥٨)
وا چاوەروان دەكرێت ئەو رۆبۆتە، كە خاوەنی شەش تایەیە لەمانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢١ بگاتە سەر رووی مەریخو ئەركەكەشی بریتی دەبێت لە وێنە گرتن و كۆكردنەوەی بەڵگە ، كە توانای هەڵكۆلینی هەیە تا قولایی دوو مەتر .
رۆژی پینجشەممە ئەو رۆبۆتە لەپێگەی (ئیرباس) بە ئامادەبوونی زانای بۆشایی ناسی نەریتانیایی تیم بیك ئاشكرا ، كە لەستیفندج لە ئینگلتەرا درووست كراوە .
بەگوێرەی قسەی دیڤید باركەر بەرپرسی ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا، ئامانج لە درووستكردنی ئەو رۆبۆتە بریتییە لە "گەران بەدوای شوینەواری ژیان لەدەرەوەی گۆی زەوی"و لێكۆڵینەوەی جیۆلۆجیا و ژینگە لەسەر مەریخ ، بۆ زانینی ئەوەی، كە ئایا دەگونجێت هیج ژیانێكی سەرەتایی لەوی هەبێت .
رۆبۆتەكە خراوەتە بەر تاقیكردنەوەی توانای بەرگەگرتن لەپلەی گەرمی زۆر و لەرزینەوەی توند ،ناونانەكەشی لەلایەن لیژنەیەك زانایانەوە بوو دوای وەرگرتنی راو و بۆچوونی زیاتر لە سی هەزار كەس ، وەك رێزێك بۆ زانای بەریتانی رۆزالیند فرانكلین ، كە بەشداری كردووە لە دۆزینەوەی ترشی ناوەكی .
وەزیری زانست و لیكۆڵینەوە ی بەریتانیا كریس سكیدمۆر وتی : رۆزالیند وایلێكردین كە لە ژیان لەسەر زەوی تێبگەین ، ئیستا رۆبۆتەكەش هەمان شت لەسەر مەریخ دەكات .
ئەو ئەركە دەكەوێتە جوارچێوەی بەرنامەی (ئەكزۆمارس) ی ئەوروپایی بۆ دۆزینەوەی مەریخ ، كریس گوتی ' راستە ئێمە لە یەكییەتی ئەوروپا دەردەچین ، بەلام هەر لەچوارچیوەی ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپا دەمینینەوە)