رێگری لەهێرشی توركیا دەكەن
حەوت وڵات هێزەكانیان لەناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی یەپەگە بڵاوە پێدەكەن

sharpress.net

9429 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس: 
وەرگێران: لوقمان حاجی قادر
بەپێی راپۆرتێكی نهێنی، لە‌ كاتێكدا توركیا خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی سەربازی دژ بەكوردانی باكوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەمنبج و ڕۆژهەلاتی فوڕات، 7 وڵات كەوتوونە جوڵە بۆ بڵاوەپێكردنی هێزەكانیان لەناوچەكە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، وەزیرانی هەریەك لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و میسر و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئوردون و سعودیە و بەریتانیا كۆبوونەوە و بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا رایانگەیاندووە، كە هەڕەشە لەسەقامگیری ناوچەكە دەكات.

ئەو وڵاتانە لە اشنتۆن كۆبوونەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توركیا لەرۆژهەڵاتی فوڕات و پشتیوانیكردن لە كوردانی ڕۆژئاوا ، هاوكات بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردووەتەوە ، ئەو كۆبوونەو‌ەیە هاوكات بووە لەگەڵ كۆبوونەوەی 79 دەوڵەتی ئەندامی هاوپەیمانی دژ بەداعش لە واشنتۆن ، كۆبوونەوەكە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ دژ بە سیاسەتی توركیا بووە لە سوریا ، لەو كۆبوونەوەیەدا دۆسیەی سوریایان تاوتوێكردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مانگی 12ی ساڵی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریاو رۆژئاوای كوردستاندا، ئەوەش هەڕەشەی توركیای بۆ هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەی بەدەست هێزە كوردییەكانەوەیە بەدواوە هات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved