وێنە...كاروانێكی سەربازی ئەمریكا چوە ناو شاری ئەنبار

عیراق

09/02/2019‌ 885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاروانێكی سەربازی ئەمریكا چووەتە پارێزگای ئەنبار لەرۆژئاوای عێراق.

 

 ماڵپەڕی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنییەوە بڵاویكردووەتەوە "كاروانێكی ئۆتۆمێلی بارهەڵگری ئەمریكی كە ئۆتۆمبێلی سەربازی جۆری هەمەر و تۆپ و زرێپۆشیان هەڵگرتوەو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بینراون لەلای رۆژئاواوە چۆتە ناو پارێزگای ئەنبار".

 

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە "بەشێك لەو كاروانە سەربازییە لە سەربازگەی "وەلید" جێگیربوەو بەشەكەی دیكەشی بەرەو بنكەی سەربازی "عەین ئەسەد" رۆیشتوە كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیرن".

هـ ـ ر