جبوری: بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەكێتی گەیشتوینەتە رێککەوتن

عیراق

09/02/2019‌ 6119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری كەركوك بە وەکالەت، ڕایدەگەیەنێت "لەگەڵ یەكێتی لەسەر چەند پرسێكی نێوانمان ڕێككەوتوون".

ئەمڕۆ شەممە راكان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی كەركوك لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی تایبەت بە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی عەرەبی، ڕایگەیاند "لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕێككەوتووین بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوانمان".

ڕاکان جبوری ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیارە ڕۆژی یەک‌شەممە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە هەشت كەس لەو دەستگیركراوە عەرەبانەمان ڕادەستبكرێتەوە، كە لە سلێمانی لە زینداندا بوون و دواتر لە كەركوك لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، ئەگەر داعش بن بەپێی یاسا سزا دەدرێن و ئەگەر بێتاوان بن ئازاد دەكرێن".

لە بارەی كۆبونەوەكەی ١٨ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش ڕاكان جبوری، كە وەك رێكخەری ئەنجومەنەكە بەشداری كۆبونەوەكەی كردبوو وتویەتی "سەرەتا دەبێت پرسیار لە بانگهێشتكەرانی كۆبوونەوەكە بكرێت ئایا كۆبوونەوەكە یاساییە یان نا؟ وە دەبێت لەگەڵ پێكهاتەكان گفتوگۆ بكرێت لەو بارەیەوە و چونكە ئەو بابەتە زیاترپەیوەندی بە ئەنجومەنەكەوە هەیە لە ئیدارەی كەركوك".
هـ ـ ر