دۆرتموند بەبێ راهێنەرەکەی ڕوبەڕی فۆڵهام دەبێتەوە

sharpress.net

602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
لویا فاڤرێ، راهێنەری یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریی ئەمڕۆی یانەکەی بەرامبەر یانەی هۆفێنهایم ئامادەنابێت.

دۆرتموند لەسەر ئەکاونتی خۆی لە توویتەر نووسیوویەتی، بەهۆی ئەوەی کە فاڤرێ تووشی پەتای ئەنفلۆنزا بووە ئامادەی یارییەکەی بەرامبەر هۆفێنهایم.

راهێنەرە سویسرییەکە دوێنێ بەشداریی لە مەشق و راهێنانەکانی یانەکەشیدا نەکردووە و ئامادەی کۆنگرەی رۆژنامەڤانیش نەبووە، لە جێگەی ئەو مایکل زورک، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە بەشداریی لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکە کردووە.

یانە ئەڵمانییەکە ئەوەشی راگەیاندووە، هەریەکە لە مانفرید ستیڤیس و ئیدین تیریزیک لە یارییەکەی بەرامبەر هۆفێنهایم جێگەی راهێنەرەکە دەگرنەوە.

دۆرتموند لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیا خاوەنی 49 خاڵە و ئەمڕۆ کاژێر 17:30 میوانداریی هۆفێنهایم دەکات.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved