هەوادارانی مەدرید داوای سزادانی سوارێز دەکەن بەهۆی سوکایەتیکردنی بە دادوەری یاری کلاسیکۆ

sharpress.net

725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
هەوادارانی یانەی ڕیاڵ مه‌درید، هێرشێكی توندیان له‌ دژی لویس سوارێزی هێرشبه‌ری ئۆرۆگوایی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌ستپێكردووه‌ و داوای سزدانی دەکەن.


رۆژنامه‌كانی مه‌درید ڕایانگەیاندوە  "له‌ یاری كلاسیكۆدا سوارێز جوڵه‌یه‌كی ناشیرینی له‌ به‌رامبه‌ر ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوان ئه‌نجامداوه‌، كه‌ سه‌رپێچییه‌ له‌ یاسا و ده‌بێ سزا بدرێت".

ڕۆژنامە مه‌دریدییه‌كان ئاماژەیان بەوەداوە  "پێویسته‌ سوارێز بۆ 3 یاری سڕ بكرێت، چونكه‌ پێشتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌مان ئه‌و جوڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر میگێل ئیزا گۆمێزی ناوبژیوان ئه‌نجامداوه‌ و 3 یاری سڕ كراوه‌".

ئه‌و رۆژنامانه‌ی مه‌درید، ده‌ڵێن "ئه‌وكاته‌ی سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید پێی خۆی له‌سه‌ر پێی سوارێز دانا، ناوبژیوان ته‌نیا فاوڵی بۆ سوارێز گرت و چاوپۆشی له‌ كارتی زه‌ردی دووه‌م بۆ رامۆس كرد، سوارێز وه‌ك گاڵته‌كردنێك به‌ ناوبژیوان ده‌ستی خۆی له‌سه‌ر روومه‌تی دانا، كه‌ ئه‌و جوڵه‌یه‌ له‌ یاسای یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیادا سزای له‌سه‌ره‌، چونكه‌ سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ ناوبژیوان".

له‌ وه‌رزی 2013 ـ 2014دا له‌ یاری ریال مه‌درید و ئاتلێتیك بیلباو، له‌ گه‌ڕی 22ی لالیكادا، رۆناڵدۆ له‌ لایه‌ن گۆمێزی ناوبژیوان به‌ كارتی سوور ده‌ركرا، ئه‌وكاته‌ی رۆناڵدۆ له‌ رێگه‌وه‌ بوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌، ئه‌و جوڵه‌یه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ناوبژیوان ئه‌نجامدا و دواتر بڕیاری سڕكردن له‌ 3 یارییدا به‌سه‌ر رۆناڵدۆدا سه‌پێنرا، به‌ تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به‌ ناوبژیوان".


هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved