نەیمار خێراتر لەپێکانەکەی باش دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە یاریگاکان

sharpress.net

628 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
نەیماری بەرازیلی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پێش وادەی خۆی هەیە.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی فەرنسا بڵاویانکردووەرەوە "بەرەو پێشچونێکی بەرچاو لە پێکانەکەی نەیمار دەبینرێت لەم چەند رۆژەی رابردودا".

رۆژنامەی لیکیپ ئاماژەی بەوەداوە "ئێستا نەیمار هەست بە ئازار ناکات لە شوێنی پێکانەکەیدا".

رۆژنامەی لیکیپ ئەوەشی وتوە "ئەگەر چاکبونەوەی نەیمار لەسەر ئەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا بە دڵنیاییەوە پێش وادەی خۆی دەگەرێتەوە.

پێشتر پزیشکەکانی بەرشەلۆنە پێشبینی ئەوەیان کردبوو کە نەیمار 10 هەفتە لە یاریکردن دووربکەوێتەوە بەڵام لە ئێستادا بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکان، دوو بۆ چوار هەفتە زووتر دەگەرێتەوە.
هـ ـ ر




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved