سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌ڵامی پارتی ده‌داته‌وه‌

sharpress.net

9222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق وه‌ڵامی پارتی ده‌یه‌وه‌ و رایگه‌یاند، وتەبێژى پارتى لێدوانێکی ئه‌میر کینانی و سه‌رۆکایه‌تی کۆماری بێ هیچ هۆیه‌ک تێکه‌ڵ کردوه، دەشڵێت، ئەو لێدوانە ئەمیر کنانى پەیوەندى بە سەرۆکایەتى کۆمارەوە نیە و ئه‌و تۆمه‌ت و هەناسە سواریەی که‌ به‌وه‌ڵامه‌که‌ی وتەبێژەکەى پارتیەوە دیاره‌ پێویست نه‌بوو.

حه‌سه‌ن جیهاد، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، "وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، بابه‌تی لێدوانێکی ئه‌میر کینانی و سه‌رۆکایه‌تی کۆماری بێ هیچ هۆیه‌ک تێکه‌ڵ کردوه. بەڕێز ئەمیر کنانی له‌ کاتێکدا وه‌کو شرۆڤەکار و کادیری ره‌وتێکی سیاسی عیراق قسه‌ی کردوه‌، نه‌ک راوێژکاری سه‌رۆک کۆمار".
 
پێشتر ئەمیر كینانی، ڕاوێژكاری سەرۆك كۆماری عیراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (العیراقیە)ی فەرمی ڕایگەیاندبوو، "ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی 100 ملیۆن دۆلار بدات بەڕكابەرەكانی كاندیدەكەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەوان ڕەتیانكردەوە، دواتر ئەوەبو بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا".

دوای ئه‌و لێدوانه‌ش مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاندبوو، قسەكانی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق (ئەمیر كینانی) لەبارەی  بابەتی سەرۆك كۆمار و بارزانی و پارتی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە جێگەی سەرسووڕمانە. پێدەچێ ئەو كابرایە لەوەتەی بووەتە ڕاوێژكار، هەوڵی گەوجاندن و شۆردنی مێشكی درابێت.

حه‌سه‌ن جیهاد راشیگه‌یاندووه‌، "ئێمه‌ لێره‌دا بیر وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی دێنینه‌وه‌، که‌ ئه‌میر کینانی یه‌که‌م جاری نییه‌ لێدوان بدات و هه‌ڵوێستی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت وته‌بێژی پارتی ئه‌م جاره‌ ویستبێتی به‌ مه‌به‌ست لێکدانه‌وه‌ بۆ قسه‌کانی ناوبراو بکات. سەرباری ئەمەش بەڕێز کنانی ساڵانێکە لەسەرۆکایەتی کۆمار کاردەکات نەک تازە بوبێته‌ راوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار".
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved