ریال مه‌درید دێربی مه‌دریدی برده‌وه‌

sharpress.net

783 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/02/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی روبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه‌ و بووه‌ براوه‌ی دێربی مه‌درید.

یانه‌ی مه‌له‌كی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌، له‌ خوله‌كی 16 كاسێمیرۆی به‌رازیلی گۆڵی پێشكه‌وتنی ریال مه‌دریدی تۆمار كرد، دواتر له‌ خوله‌كی 25 ئانتوان گریزمان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئاتڵێتیكۆ یه‌كسان كرده‌وه‌.

دواتر له‌ خوله‌كی 42 سێرخیۆ رامۆس به‌ لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می یانه‌ی شایانه‌ی تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی 74 گاریس به‌یل گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و یانه‌كه‌ی له‌ به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ دڵنیاكرده‌وه‌.

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ریال مه‌درید، به‌ 45 خاڵ خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی به‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید چۆڵ كرد و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كرده‌ پێنج خاڵ.
ه.م

 






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved