شارپرێس:
پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یه‌وێت كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له 18ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌نه‌چێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتون، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت بۆ چه‌ند رۆژێك دوابخرێت، له‌كاتێكدا یه‌كێتی پێداگیری له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات تاوه‌كو هه‌رچی زووه پۆستی پارێزگاری شاره‌كه یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، پارتی ده‌یه‌وێت رۆژی 18ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆنه‌بێته‌وه و پۆستی پارێزگاری شاره‌كه یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت كۆبونه‌وه‌كه بۆ چه‌ند رۆژێك دوابخرێت.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كاتێكدایه یه‌كێتی مه‌رجی ئه‌وه‌یه پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و پرسه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێكه‌وه یه‌كلایی بكرێنه‌وه، تا ئێستاش پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات.
5ی ئه‌م مانگه، شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه و دوای كۆبونه‌وه‌كه رایانگه‌یاند، رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی 18ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت، هاوكات هه‌مان رۆژ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش كۆببێته‌وه و پارێزگارێكی نوێ بۆ شاره‌كه ده‌ستنیشانبكرێت.
پێشتر پارتی و یه‌كێتی لەسەر شوێنى کۆبونەوەى ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك گرفتیان هەبوو
پێشتر پارتی و یه‌كێتی لەسەر شوێنى کۆبونەوەى ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك گرفتیان هەبوو، کە پارتى دەیویست لە هەولێر ئه‌نجامبدرێت، یه‌كێتیش به‌و مه‌رجه رازیی بوه تاوه‌كو ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدێكی بدرێت بۆ پۆستی پارێزگار ئیدی گرنگ نییه كۆبوونه‌وه‌كه له كوێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئێستا کێشەکە ئەوەیە پارتى دەیەوێت كۆبونه‌وه‌كه چەند رۆژێک دوابخرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس، یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه كۆبونه‌وه‌كه دوابخرێت، ته‌نانه‌ت چوار كاندیدی داوه‌ته پارتی بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ند بێت له‌سه‌ر یه‌كێكیان تاوه‌كو له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 18ی مانگدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌نگی له‌سه‌ر بدات بۆ پۆستی پارێزگار.
یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه كۆبونه‌وه‌كه دوابخرێت
كاندیدانی یه‌كێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك پێكهاتوون له، خالید شوانى، ئاسۆ ئەڵمانى و رزگار عەلى و رەفعەت عەبدوڵا.
ئه‌گه‌ر پارتی پێداگربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه دوابخرێت، ئه‌وا پێده‌چێت پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێم گرفتی بۆ دروست ببێت.
یه‌كێتی رازیی بووه كۆبونه‌وه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه كێ كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات
هه‌رچه‌نده یه‌كێتی رازیی بووه كۆبونه‌وه‌كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام تا ئێستا دیارنییه كێ كۆبونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جگه له رێبوار تاڵه‌بانی، كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه به‌وه‌كاله‌ت هاوكات جه‌مال مه‌ولود، وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی رێبوار تاڵه‌بانی دیاریكراوه.
رێبوار تاڵه‌بانی، كه له پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به وه‌كاله‌ت پۆستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی به‌ڕێوه‌بردووه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 ه‌وه روویكردووه‌ته هه‌ولێر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه په‌كیان بكه‌وێت.
تاڵه‌بانى له 26-12-2018دا له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوكەوە بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانییه‌وه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌تایبه‌ت كه دوای پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان كه‌ركوكی به داگیركراو ناوبرد.
ه.م