ژنە پەرلەمانتارێكی بەرازیلی بەجلوبەرگێكی نیمچە رووتەوە دەردەكەوێت

جیهان

10/02/2019‌ 3105 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنە پەرلەمانتارێكی بەرازیلی، تووڕەییەكی زۆری لەوڵاتەكەی دروست كردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو دەركەوتنەی لەپەرلەمان، كە تێدا سوێندی یاسایی خوارد.

پاولا دی سیلڤا، كە لەسەر ویلایەتی سانتا كاتارینای باشووری بەرازیل بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی فیدراڵی بە جلوبەرگەكانی‌و بەهۆی نیمچە رووتی ئەو تووڕەییەی دروست كردووە.

ژنە پەرلەمانتارەكە، عەزییەكی سووری تەسكی لەبەر بووەو سنگیشی بەتەواوی دیارە، كە بەهۆی نەگونجاوی جلوبەرگەكانی رەخنەیەكی زۆری لێگیراوە.

پاولا پێشتر وەك شاجوانی گرتووخانەكان  تالافیرا بریوسی بەرازیل لە 4 كانونی یەكەمی 2018 هەڵبژێراوە ، ئەوەش لەخولی سیانزەی كێبڕكێكە لەشاری رۆدی جانیرۆی بەرازیل.

ئەوانەی تووڕە بوون لەجلەكانی سیلڤا هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، كە ئەو جلوبەرگانە جلوبەرگی ئاهەنگێكی تایبەتە، نەك ناو هۆڵی پەرلەمان‌و دانیشتنێكی فەرمی.