رەشەبایەكی هاوینەیی شارێكی بەرازیل دەكاتە وێرانە

جیهان

10/02/2019‌ 731 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەشەبایەكی هاوینەیی رووی لەشاری ریۆ دی جانیریۆی بەرازیلی كردووە، كە زیانی زۆری گیانی‌و مادی بەدواوە هاتووە.

بەهۆی بەهێزییەكەی شەش كەسی تائێستا كردووەتە قوربانی، كە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها زیانێكی زۆری مادیشی بەدواوە هاتووە.

بەهۆی رەشەباكەوە، شەقامەكان بوون بە ڕووبار و قوڕاو و چەندین خانووی رووخاندووەو پاسێكیشی تێكشكاندووە، كە دوو كەس لەو شەش كەسە لەپاسەكەدا بوونەتە قوربانی.

جانیشتوانی شارەكە كاتێك ئەو دیمەنە سامناكانەیان بینی شڵەژان، دیمەنی وەك تێكشكاندنی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیڵەكانیان دوای سەر ئاوكەوتنی شەقامەكان بەھۆی رەشەباو لافەوەكانەوە و كەوتنی دارەكان و رووناكییە ھەڵواسراوەكانی سەرشەقامەكان لە ھەموو جێگایەك تووشی شۆك بوون.

خێرایی رەشەباكە هەفتا میل بووە لەسەعاتێكدا، كە لەناوچە گەشتیارییەكانی شارەكەش ھۆتێل‌و رێستۆرانتەكان نوقم بوو بوون بەشێك لەدانیشتوانی شارەكەش ماڵ‌و حالی خۆیان جێهێشتووە.

پارێزگار مارسێلۆ كریفێلا بە راگەیاندنەكانی وت: تەنانەت كەشناسییەكانیش بەم رووداوە سەریان سوڕماوە"، كە نزیك ناوچەی ڕوودانەكە پاسێك نوقم بوو بۆ ماوەی دوو سەعاتیش باران باریوە.

وەرگێڕان: محەمەد سامان