دۆزینەوەی دەرمانێكی نوێ‌ بۆ چارەسەری برینەكانی پێست‌و سییەكان

جیهان

10/02/2019‌ 1127 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەوتەی لێكۆڵەران، versionی ئەپدەیت بووی دژە ئیلتیهابێكی كۆن بەباشی لەدەرمان و چارەسەركردنی سییەكان و ئیلتیهابە توندەكان كار دەكات.

لێكۆڵەران بەو ئەنجامە گەیشتوون دەرمانێكی ناسراو بەناوی omadacycline هەروەك دژەئیلتیهابێكی ستاندەر لەدەرمانی نەخۆشانی تووشبوو بەئیلتیهابە پێستییەكان، یان سییەكان كار دەكات.

لەئێستادا ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئەمریكاش ڕاستییەتی ئەو پێگەشتنانەی پشتڕاستكردووەتەوە، كە هەر بەوتەی لێكۆڵەران، ئەو دەرمانە جۆرێكی چاكبووە و ئەپدێت بووی تیتراسایكلینە. 

یەكێك لەكێشەكانی ئەو ئەنتی بایوتیكەكانە ئەمەیە، كە پاش بەكارهێنانی درێژخایەنی ئەو دەرمانە، لە بەرانبەر زۆر لە بەكتریاكان كاریگەری خۆیان بەتەواوی لەدەست دەدەن.

لێكۆڵەران لە لێكدانەوەكانی خۆیان تێگەیشتن (omadacycline) ئەوەندەی دژە ئیلتیهابە ستاندەرەكان linezolid و moxifloxacin كاریگەرە.
 
هێنری چیمێرز، لەزانكۆی كەلیفۆرنیا لەو بارەیەوە دەڵێت، ئەو ئەنتی بایۆتیكە باشترین بژاردەیە بۆ دەرمانكردنی سییەكان و ئیلتیهاباتی جیددی ترە، كە بە جۆرەها ئەنتی بایۆتیكی ئێستایی بەهێز بوون.

هـ ـ ح