پلانی دۆناڵد ترامپ بۆ نەهێشتنی ڤایرۆسیHIV لەئەمریكا

جیهان

10/02/2019‌ 1934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پلانی لەناوبرندی بڵاوبوونەوەی HIV هەیە، ئەوەش تا ساڵی ۲۰۳۰. 

بە پێی هەواڵی تەندروستی‌و خزمەتگوزاری مرۆیی ئەمریكی لە ۵ ساڵی داهاتوودا ۷۵٪ و لە ۱۰ ساڵی داهاتوودا ۹۰٪ی نەخۆشییەكە بنبڕدەكرێت، واتە چارەسەركردنی زیاتر لە ۲۵۰۰۰۰ توشبوو، كە ئەمەش لەپلانی سەرۆكی ئەمریكادایە.

هەروەها دەزگاكە تێبینی ئەوەی كردووە، كە زۆربەی بەركەوتووانی HIV لەئەمریكا لە ناوچە گەرمەكاندان، بۆ نموونە ۵۰٪ی توشبووانی HIV لەساڵانی ۲۰۱٦ و ۲۰۱۷ لە ٤۸  هەرێمی District of Columbia و  San Juan و  Puerto Rico.

"لەم ساڵانەی دواییدا بەرەو پێشچوونێكی سەرنجڕاكێشمان بەخۆوە دیوە لەشەڕكردن دژی  AIDS وHIV. ، كە ئەوە قسەی سەرۆكی ئەمریكا بووەو لەو بارەوەو ئاماژەی بەوەش كردووە، پێشكەوتنی گەورەی زانستی وایكردووە ئەو خەونە مەحاڵە بهێنێتە دی بۆ چارەسەركردنی ئەو دەردە كوشندەیە. 

سەرۆكی ئەمریكا راشیگەیاند "داهات و بودجەی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن من و دیموكراتەكان و كۆمارییەكانەوە دابین دەكرێ، بۆ لەناوبردنی ئەم نەخۆشییە لە ماوەی 10 ساڵدا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئێمە پێكەوە، AIDS لە ناو ئەبەین لە ئەمریكا".

پلانی ترامپ ئەوەیە، كە لەشوێن و خاڵە دیارانەوە دەست پێبكات و داتاو ئاماری تەواو كۆبكاتەوە دەربارەی سەرچاوەی نەخۆشییەكە، پاشان هەوڵ دەدات بۆ دروستكردنی ئەو شوێن و جێیانەی، كە هاندەری سەرەكین بۆ لە ناوبردنی نەخۆشییەكە.

دكتۆر Anthony Fouci ، كە پسپۆڕی نەخۆشییە هەستەوەر و درمەكانەو هاوكات بەڕێوبەری پەیمانگای نەتەوەیی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە بۆچونی خۆی دەربارەی ئەم پڕۆژەیە ڕاگەیاند و وتی: "ئەوەی تازەیە دەربارەی ئەمە، ئەوەیە نەهێڵن دانیشتوانی وڵات زۆر تێكەلاوی لەناویاندا ڕو بدات  بۆ ئەوەی ئەم كارەساتانە ڕوونەدەن، كە دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە"، ئاماژەی بەوەش كرد، كە پێكەوە كاركردنی دانیشتوان شتێكی كەی نوێیە لەم پڕۆسەیە بۆ بنبڕكردنی ئەم دەردە.

كەواتە ئەمە ئەو  پڕۆژەیەیە، كە هەرگیز نەكراوە پێشتر،  دۆناڵد ترامپ ئەوەشی راگەیاند "بە دڵنیاییەوە ئێمە پێشتر بۆچوونی خۆمانمان هەبووە لەسەر ئەم دەردە كوشندەیە، بەڵام ئەمە یەكەم جارە ئێمە وەك تاكەكانی كۆمەڵگا  پێكەوە كاربكەین لە سنوورێكی دیاری كراودا بۆ لەناوبردنی دەردێكی كوشندەی لەم جۆرەگ.

وەرگێڕان: ئیسرا ئەمیر