شارپرێس:
ئەنتوان كریزمانی فەرەنسیو یاریزانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەژمارەیەكی نایاب گەیشت.
ئەنتوان كریزمان لەیاری یانەی ریاڵ مەدریدو ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەو ژمارەیەی تۆماركرد، كە بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك لەسودی یانەی شاهانەیی كۆتایی هات.
بەپێی پێگەی "سكواكا"ی ئاماری بڵاویكردەوە، كریزمان بەو گۆڵەی لەیانەی ریاڵ مەدریدی كرد، بەشداری لە 120ی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە، ئەوەش لە 166 یاری.
پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە كریزمان 90 گۆڵی تۆماركردووەو 30 گۆڵیشی راستەوخۆ بۆ هاوڕێكانی لەخولی ئیسپانی تۆماركردووە.
هـ ـ ح