نەگەڕانەوەی میسی نیو ملیۆن دۆلا زیان لەئەرجەنتین دەدات

sharpress.net

336 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/02/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە نەگەڕانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی زیانی بەدواوە بووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یەكێتی تۆپی پێی مەغریب لەئەگەری بەشدارینەكردنی لیۆنێل میسی لەیاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی‌و ئەرجەنتین تەنیا 450 هەزار یۆرۆ (نیو ملیۆن دۆلار) دەداتە یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

رۆژنامەكە ئەوەشی بڵاویكردەوە، كە ئەگەر میسی بەشداری یارییەكە بكات، ئەوە مەغریب یەك ملیۆن دۆلار دەداتە یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین.

رۆژی 26ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەكانی ئەرجەنتین‌و مەغریب رووبەڕووی یەك دەبنەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی یارییەكی وردی.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved