ئەو ماڵەی ترامپ بەمنداڵی تێدا ژیاوە دەفرۆشرێت

جیهان

10/02/2019‌ 1062 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەو خانووەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەمنداڵی تێدا ژیاوە دەفرۆشرێت.

ماڵەكە دەكەوێتە گەڕەكی كوینز لەشاری نیۆیۆركی ئەمریكا، كە بە بەهای 2.9 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت.

پێگەی myplainview بڵاویكردەوە، كە خانووەكە لەلایەن باوكی دۆناڵد ترامپەوە دروستكراوەو قەبارەی خانووەكەش مامناوەندە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەو نرخەی لەسەر خانووەكە دانراوە، زۆر لەو نرخە زیاترە، بۆ خانوویەكی هاوشێوە لەو ناوچەیە پێشتر دانراوە.

هـــ ـ ح