شارپرێس:
سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایدەگەێنێت
"ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای
ئەنبار نزیک سنووری عێراق لەگەڵ سووریا".
بەرپرسێکی خۆجێی ئەنبار
کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ئانادۆڵوی ڕاگەیاندوە "ھێزە پشتیوانییەکەی
ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتووە
و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای
ئەنبار جێگیرکراوە".
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا
"بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریکا
ڕەوانەی ناوچەی تەنەف کرابوون، بە تایبەتیش کە لەئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆسەر دوایین
پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دیوی سووریا بەڕێوەدەچێت".
ھاوکات ئەفسەرێکی سوپای
عێراق ئەو زانیارییانەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاندوە "ئەو
پشتیوانییە سەربازییەی ئەمریکا پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد لە ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای
پارێزگای ئەنبار رەوانەکرابوو".
ئەفسەرەکە کە نەیویست
ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشداوە "ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف
رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سنووری عێراق لەگەڵ سووریا جێگیرکراون".
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە
"ئەمریکا لە پارێزگای ئەنبار سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، ژمارەیەک بنکەی ھەیە
لەوانە؛ بنکەی حەبانییە و عەین ئەسەد رۆژئاوای ئەنبار، لەگەڵ دوو بنکەی دیکە کە لە
قەزای قائم و رۆژھەڵاتی شاری روتبە".
تا ئێستا ھیچ روونکردنەوە
و زانیاریەک لەوبارەیەوە لە لایەن کاربەدەستانی عێراق و ئیدارەی ئەمریکاوە بڵاونەکراوەتەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی ئاندۆڵۆ
هـ ـ ر