‌خاچی سور: تا ئێستا ملیۆنێک و 800 هەزار عێراقی بە ئاوارەیی ماونەتەوە

عیراق

10/02/2019‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێکخراوی خاچی سور ڕایگەیاندوە "تا ئێستا ملیۆنێک و 800 هەزار کەس لە عێراق بە ئاوارەیی لە کەمپەکان ماونەتەوە".


ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە "دوای ساڵێک لە کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان  دژی داعش بەڵام تا ئێستاش نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی ئاوارە ببون هێشتا لە کەمپەکاندا دەژین".


ڕێکخراوی خاچی سور ئاماژەی بەوەداوە  "ملیۆنێک و 800 هەزار کەس هێشتا لە ناو عێراقدا بە ئاوارەیی ماونەتەوە و نەگەڕانەتەوە شوێنەکانی خۆیان".


خاچی سور ئەوەشی وتوە "شەڕە گەورەکانی شارستانی لە عێراق لە کۆتاییدایە، بەڵام کاریگەری شەڕەکە لە شوێنەکانی وەکو فەلوجە و موسڵ گەیشتوەتە ئاستی وێرانکاری کە چاککردنەوەی زۆر سەختە".

هـ ـ ر