ئەمشەو چوار یاری لە خولی ئیسپانی بەڕێوەدەچێت

sharpress.net

399 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/02/2019‌

شارپرێس:
رۆژی دووەمی رکابەرییەکانی گەڕی 23ـی لالیگایە  چەند یارییەک ئەنجامدەدرێت.

ئەمڕۆ یەک‌شەممە  لە کاژێر 14:00  یانەی  لیگانێس رووبەرووی یانەی ریال بێتیس دەبێتەوە.

لە یارییەکی دیکەیدا یانەی ڤالێنسیا میوانداری یانەی ریال سۆسیداد دەکات و یارییەکەش کاژێر 18:15 بە کاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت.

لە کاژێر 20:30  یانەی ئیبار لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەرووی یانەی سێڤییای چوارەم دەبێتەوە.

کۆتا یاری ئەمڕٶی لالیگاش لەنێوان بارسێلۆنای پێشەنگ و ئاتلێتیک بلباو دەبێت و یارییەکش کاژێر  22:45  لە یاریگەی سان مامێس ئەنجامدەدرێت.
هـ ـ ر







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved