مانچێستەر یونایتد و دیخیا نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن

sharpress.net

329 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/02/2019‌

شارپرێس:
دەیڤد دیخیا، گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر یونایتد ڕایدەگەێنێت "تاوەکو مووچەکەی زیاد نەکرێت سوور دەبێت لەسەر نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی".

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ڕایگەیاندوە "دیخیا رەتی کردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێبکاتەوە تاوەکو مووچەکەی بۆ نەکەن بە 350 هەزار پاوەند لە هەفتەیەکدا".

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاماژەی بەوەداوە "دیخیا بە کارگێری یانەکەی گوتووە دەبێت مووچەکەی وەک ئالێکسیس سانچێز بێت کە لە هەفتەیەکدا 400 هەزار پاوەند وەردەگرێت".

گۆڵپاریزە ئیسپانییەکە ئێستا مووچەی هەفتانەی 200 هەزار پاوەندە و ئەو پێیوایە شایەنی مووچەیەکی زیاترە.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved