ئەمریكا "ئۆپیك+" لەكاردەخات؟ روسیا و سعودییە لە یەك بەرەدا

جیهان

10/02/2019‌ 1658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
"لەوانەیە ئەمریكا (ئۆپێك+) لەكاربخات"، ناونیشانی وتارێكە (سێرگی مانوكوف) لە گۆڤاری (ئیكسبرت ئۆنلاین) نوسیویەتی دەربارەی نیگەرانی واشنتۆن لە بیرۆكەی ئەوەی (ئۆپیك +) بكرێتە رێكخراوێكی فەرمی و بیەوێت یاسایەك دەربكات لەمیانەیدا ئەندامەكانی سزا بدات.

لە وتارەكەدا هاتووە، رێككەوتننامەی نافەرمی رێكخراوی وڵاتانی هەنادردەكردنی نەوت (ئۆپیك+)، كە ئەندامانی (ئۆپیك)و 10 وڵاتی تری بەرهەمهێنی نا ئەندام لەناوچەكەدا بەسەرۆكایەتی روسیا لەخۆ دەگرێت، ئەوەی سەلماندووە لەدوو رێككەوتنامەدا توانیویەتی بەرهەم هێنان كەمبكاتەوە  لەبەر ئەوە دروستبوونی بیرۆكەی جێگیركردنی هاوبەشییەتی لەزاڵ بوون بەسەر نرخەكانی نەوتی لێدەكەوێتەوە بەشێوەیەكی فەرمی.

رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرنال رایگەیاندووە لەنیوەی دووەمی مانگی فیبرایەر لەڤیەننا گفتوگۆ دەربارەی پێشنیاری دروستكردنی (ئۆپیك+) دەكرێت و لەمانگی ئەپریڵدا بریاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەی هەست بەچالاكبوونی كاری پێكەوەیی دەكرێت، بەڵام ناكۆكی لەنێوان لایەنەكانی رێككەوتننامەكەدا هەیە، بۆ نموونە، روسیا نایەوێت بەرهەمهێنانی بەشێوەیەی فراوان دابەزێنێت، لەبەر ئەوەی ناكۆكی لەگەڵ عەرەبستانی سعودییەدا هەیە بەوەی ژمارەیەك كۆمپانیای نەوت نارازیین بەدابەزاندنی ئاستی بەرهەم هێنان.

ئەم بەربەستانە، لەگەڵ ئەوەی كەم نین، بەڵام دەتوانرێت بەسەریدا زاڵ بن، چونكە لەبەردەم دروستكردنی "ئۆپیك+" گرفتی تر هەیە، ئەویش نیگەرانی واشنتۆنە لەو بارەیەوە و كۆنگرێسی ئەمەریكی هەرەشەی دەركردنی یاسای رووبەرووبوونەوەی قۆرخكاری كردووە و رێگە بەوەزارەتی داد دەدات سزا بسەپێنێت بەسەر ئەندامەكانی (كارتل) بەتۆمەتی هەوڵدان بەیاریكردن بە نرخەكانی نەوت. 

لەرابردوودا چەندین جار گفتوگۆكراوە دەربارەی یاسای (NOPEC)، لەهەموو جارێكیشدا بڕیارەكە جێبەجێنەكراوە، چونكە سەرۆكەكان دژی بوونە لەترسی تێكچوونی پەیوەندییەكان لەنێوان ویلایەتە یەكگرتوەكان و شانشینی عەرەی سعودیە.

بەم شێوەیە، گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ بە كۆشكی سپی ، كە زۆربەی كات رەخنەی لەئۆپیك گرتووە بەوەی یاری بەنرخەكان دەكەن، هەوادارانی یاسای NOPEC دڵخۆش بوون، سەرەرای ئەوەی كوشتنی خاشقچی هەلی پەسەندكردنی ئەم یاسایەی زیاد كردووە ، ئەمە جگە لەزاڵ بوونی دیموكراتەكان بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا.

تاكو ئێرە، دیارە هۆكاری پێكنەهێنانی رێكخراوی "ئۆپیك+" بە فەرمی لە كۆتایی ساڵی رابردوو ترس بووە لەسزاكانی وەزارەتی دادی ئەمەریكا، لەبەر ئەوە، ئەگەر ئەمساڵ یاسای NOPEC بەراستی پەسەندنەكرێت، ئەوا هەلی دروستكردنی رێكخراوە نوێیەكە بە شێوەیەكی بەرچاو نامێنێت.

سەرچاوە: RT. news