هۆشداری لەروودانی كارەساتی تۆڕەكانی ئینتەرنێتی "5G" دەدرێت

جیهان

10/02/2019‌ 1882 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 شارپرێس:
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
چالاكێكی دیاری بواری مافەكان هۆشداری دەدات لەئاكامە خراپەكانی بڵاوبوونەوە و چالاككردنی تۆڕی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت "5G" لەسەر تەندرووستیی مرۆڤ.

ئەو چالاكە، كە ناوی ئارسەر رۆبەرت فیرستینبرگە،  كارەكانی چركردووەتەوە لە بواری ئەو كێشانەی بەهۆی تیشكدانەوەی كارۆموگناتیسی دروست دەبن و ئاكامە خراپەكانیشی لەسەر تەندروستی گشتی.

ئەو چالاكە دەڵێت: ئەو تیشكدانەوە گەلێك خێراییانەی، كە بەر مرۆڤ و ئاژەڵیش دەكەون رەنگە ببنە هۆی تووشكردنی بەنەخۆشیی شێرپەنجە .

وەك هەوڵێك بۆ رێگرتن لەجێبەجێكردنی پرۆژەكانی "5G" لەسەرانسەری دنیا ، فیرستینبرگ خەریكی ئامادەكردنی داواكاریینامەیەكە بەواژووی ٤٠ هەزار كەس ، تاوەكو پێشكەشی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا و رێكخراوی تەندرووستی جیهانی بكات.

لە داواكارینامەكەدا هاتووە: بڵاوكردنەوەی تۆڕەكانی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم ، وەك تاقیكردەوە وایە لەسەر مرۆڤایەتی و لەسەر ژینگەش لەیەك كاتدا ، كە ئەمەش بەگوێرەی یاسای نیودەوڵەتی بە تاوان دادەنرێت.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی تۆڕەكانی ئینتەرنێت لەشارە گەورەكانی وەك لۆس ئەنجلۆس و هیوستن و ئەوانی تر ، فیرستینبرگ لێدوانی بۆ راگەیاندنەكاندا و وتی: "ئەوەی روودەدات كارەساتیكی جیهانییە.. كاتێك لەكۆتایی حەفتاكان مانگە دەستكردەكانی تایبەت بە مۆبایل هەڵدران، جەندین كەس بەهۆی ئەوەی هەستیارییان بەرانبەر بەو تۆرانە هەبوو نەخۆش كەوتن... هەروەك  مردنی خەڵك لە ئەمەریكا بە رێژەی لەنیوان لەسەدا ٥ بۆ لەسەدا ١٠ بەرزبووەوە".

سەرەرای ئەو هۆشدارییانەی دەدرێن لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەوەی پێنجەمی ئینتەرنیت‌و مۆبایل، بەڵام لێكۆڵینەوە گەلێكی زۆر، كە لەو بارەیەوە كراون هیچ بەڵگەیەكی دەرنەخستووە، كە تیشكدانەوە بێتەلەكان  هیچ كاریگەرییان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەبێت.

بەڵام زاناو پیتۆڵێكی زۆر نایشارنەوە، كە گومانیان هەیە لەوەی سوودەكانی "5G" لەزیانەكانی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ زیاتر بێت.

هەروەك دەبێت ئاگاداری ئەوە بین، كە خیرایی تۆرەكانی "5G " سەر جار زیاترە لەخێرایی تۆرەكانی "4G "، كە ئێستا كاری پێدەكرێت، ئەمەش پیویست بە دانانی بوورجگەلێكی زۆر دەبێت ، كە تەنیا لە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێویستی بە دانانی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار بورج هەیە.