بەرهەم ساڵح: پێویسته‌ میدیا به‌ وتاری نیشتیمانیانە کلتوری لێبوردەیی بره‌و پێبدات

عیراق

10/02/2019‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌مڕۆ یەکشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا له‌گەڵ د. عه‌لی خویلدی، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكاری دەستەی راگەیاندن و گه‌یاندن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌میندارانی ده‌زگاكه‌ کۆبوەوە و رایگەیاند، "پێویسته‌ میدیا به‌ وتاری نیشتیمانیانە کلتوری لێبوردەیی بره‌و پێبدات".

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، له‌ دیداره‌كه‌دا بەرهەم ساڵح جەختی کردەوە لە گرنگی دەستەبەرکردنی ئازادی کاری میدیایی بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بابەتیانە و پیشەییانە کارەکەیان ئەنجام بده‌ن، هەروەها جەختیان کردەوە لە بڵاوکردنەوەی چەمکەکانی دیموکراسی و بەهێزکردنی لە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و پێودانگی بونیاد نەرانە.

بەرهەم ساڵح  بە گرنگی زانی کەناڵەکانی راگەیاندن خاوەن وتارێکی نیشتیمانیانەی پیشەییانە بێت بۆ چەسپاندنی کلتوری لێبوردەیی لە نێوان هاوڵاتیانی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئەو راگەیاندنەی کە دەیانه‌وێت توندو تیژی بره‌و پێبده‌ن.
ه.م