وەزارەتی دارایی رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دامه‌زراندنی 100 فه‌رمانبه‌ر بڵاوكرده‌وه‌

sharpress.net

917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/02/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی داراییو ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا باس لە دامەزراندانی 100 فەرمانبەر دەکات بەشێوەی گرێبەست و دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانە لە دەڤەری راپەرین گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵدا کراوە، دانەمەزراون، بەڵکو بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنی کەسانی دیکە دانراون.

هەفتەی رابردوو هەواڵی دامەزراندنی 100 فەرمانبەر بەواژۆی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دەڤەری راپەڕین بڵاوکرایەوە و ناڕەزایی توندی دەرچوانی زانکۆی لێکەوتەوە.

وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، دامەزراندن و دانانی فەرمانبەری گرێبەست لە شوێنی فەرمانبەری گرێبەست کە وازدێنێت بەمەبەستی پرکردنەوەی شوێنیان، لە جیاتی دانانیان بۆ دەکرێت بەپێی رێنماییەکان لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەپێی پێویست و داواکاری فەرمانگەکان.

لە نوسراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتوە، "هیچ جۆرە لادانێکی نایاسایی لەو نوسراوەدا بەدی ناکەین،  لەبەر ئەوەی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی راپەرین تازە کراوەتەوە (استحداپ) کراوەوجیا کراوەتەوە لە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی بۆیە گواستنەوەی میلاکیان بۆئەنجام دراوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو، رۆژانە چەندەها نوسراوی هاوشێوە ئەنجام دەدرێت بۆ سەرجەم وەزارەتەکان وفەرمانگەکان بەپێی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران جێ بەجێ دەکرێت لەلایان وەزارەتمان.
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved