واده‌ی ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی بودجه‌ی 2019ی عێراق

sharpress.net

4279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

10/02/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، له‌مانگی داهاتوه‌وه‌ به‌غدا به‌گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2019ی عێراق پشكی هه‌رێم له‌و بودجه‌یه‌ ده‌نێرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتی عێراق ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت.

پشكی هەرێم له‌بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌مساڵ بە 12.67% جێگیركراوەو لەبەرانبەر ئەوەشدا، هەرێم دەبێت رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیل رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی سەر بەحكومەتی عێراق بكات.

به‌گوێره‌ی پشكی مانگانه‌ی هه‌رێمیش له‌وبودجه‌یه‌، له‌مانگی داهاتووه‌وه‌ 522 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكرێت، كه‌ پێشتر 317 ملیار دیناری مانگانه‌ بوو.

تا ئێستا دیار نیه‌ له‌دواین سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، پرسی ڕاده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ كۆمپانیای سۆمۆ تاوتوێكراوه‌ یاخود نا.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved