شارپرێس:
كوه‌یت درێژترین ئاڵای له‌جیهاندا دروستكرد، به‌وه‌ش ناوی چووه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
حامد عه‌زامی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردنی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، به‌دروستكردنی درێژترین ئاڵا له‌جیهاندا، وڵاته‌كه‌ی ناوی چووه نێو كتێبی گینسته‌وه، كه درێژی ئاڵاكه 2019 مه‌تر ده‌بێت.
نزیكه‌ی چوار هه‌زار مامۆستا و خوێندكاری كوه‌یت به‌شدارییان له‌مه‌راسیمی نمایشكردنی درێژترین ئاڵای جیهاندا كرد، كه ئه‌و ئاڵایه به‌بۆنه‌ی 58ه‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی‌و 28ه‌مین ساڵیادی ئازادكردنی كوه‌یت بوو.
ڕ . ج