شارپرێس:
ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق كه واژۆیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق كۆكردوه‌ته‌وه، گه‌یشته 75 په‌رله‌مانتار.
به‌شێك له‌و لایه‌نه شیعانه‌ی نزیكن له‌ئێرانه‌وه، له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق، كار بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌یاسایه‌كه‌وه، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جدید ئاماژه‌ی بۆكردوه، ژماره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆیان بۆ ئه‌و پرسه كۆكردوه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 70 په‌رله‌مانتار.
له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا داواكراوه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كار بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانیه‌كان له‌خاكی عێراق بكات، ئه‌ویش به‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیی كه زیاتر نه‌بێت له شه‌ش مانگ.
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح كه قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه كردووه، تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه به‌كارێكی ئاسان ناوده‌بات‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا كێشه بووه له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنیدا، پشووی په‌رله‌مان بووه، هاوكات دڵنیایشده‌دات له‌وه‌ی له‌وه‌رزی نوێی یاساداناندا پڕۆه‌ژه‌یاساكه تێده‌په‌ڕێندرێت.
هه‌ڵوێستی فه‌رمی سوننه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی ئه‌مریكا له‌عێراق بریتییه له دژایه‌تی ئه‌و هه‌نگاوه، تا ئێستاش دیار نیه فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا هه‌ڵوێستیان له‌وباره‌یه‌وه چۆنه، كه له‌كاتێكدا ئه‌مریكا چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
ڕ . ج