پێش یارییەكەی مانچستەر.. لێدوانێكی تر بۆ پاریس سان جێرمان

sharpress.net

278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
پێش رووبەڕووبوونەوەی یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی، لێدانێكی تر بەر یانەی پاریس سان جێرمان كەوت.

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، بە پێكانی ئیدسن كاڤانی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەكەی ئەو لێدانەی بەركەوتووە.

كاڤانی بەهۆی ئەو پێكانەی لەیارییەكانی پاریس سان جێرمان بەرانبەر مانسچتەر یونایتید لەخولی یانە پاڵەوانەكان ناتوانێت یاری بكات، كە ئەوە لێدانێكی قورسە بۆ ئەو یانەیە.

پێشتریش بەهۆی پێكانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان یانە پاریسییەكە لێدانێكی بەركەوتبوو.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved