دەتەوێت دۆناڵد ترامپ بە كەچەڵی ببینیت؟ (+وێنە)

جیهان

11/02/2019‌ 1422 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپ بەوە ناسراوە، كە خاوەنی قژێكی سەرنجراكێشانە، بەوەی قژی تەنكەو هەركاتێك ئەگەری كەچەڵبوونی هەیە.

بەكارهێنەری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایان بڵاوكردووەتەوە، ئەوەش بەكەچەڵی.

لەسەر وێنەكە نووسراوە، ئەوە دۆناڵد ترامپە، ئەگەر هاتوو تاڵە مووەكانی سەری بوەرێت‌و كەچەڵ ببێت، بەم شێوەیە دەبێت.

وێنەكە كاردانەوەیەكی زۆری لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دروست كردووەو لەپەیجێك 37 لایكی بۆ كراوەو زیاتر لە 5 هەزار كۆمێنتیشی لەسەر نووسراوە.

هـ ـ ح