هەوڵی فرۆشتنی وێنەكانی هیتلەر شكست دەهێنێت

جیهان

11/02/2019‌ 721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵی فرۆشتنی ئەڵمانی "فیلدر" شكستیهێنا لەفرۆشتنی چەند وێنەیەكی ئەدۆڵف هیتلەری سەرۆكی نازییەكان.

وێنەكان ژمارەیان پێنج وێنە بووە، كە خودی ئەدۆڵف هیتلەر كێشاویەتی‌و نرخەكانیان لەنێوان 21 بۆ 50 هەزار دۆلار بووە.

هەرچەندە ماڵەكە هۆكاری شكستی هەوڵەكەی رانەگەیاندووە، بەڵام سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن بەهۆی زۆری نرخەكان هیچ كەسێك هەوڵی كڕینی ئەو وێنانەیان نەداوە.

هـ ـ ح

بەپەلە