رانـیـا یـوسـف بـە كـیـم كـاردیـشـیـان سـەرسـامـە

هەمەڕەنگ

11/02/2019‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رانیا یوسف هونەرمەندی میسری، رایگەیاند، بە چەند هونەرمەندو ئەستێرەیەكی جیهانی سەرسامەو بۆ هەندێك شت چاویان لێدەكات.

رانیا یوسف لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رایگەیاندووە، لەناو ئەو كەسانەی سەرسامە پێیان كیم كاردیشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەمریكییە.

هەروەها ئەو هونەرمەندە میسرییە باسی لەوەش كردووە، لەرێگەی شۆسیال میدیاوە، چاودێری هەواڵ‌و جوڵەی ئەو هونەرمەندا دەكات، بەردەوام هەواڵەكانیان دەخوێنێتەوە.

هەروەها لەو چاوپێكەتنەدا، رانیا یوسف چەند زانیارییەكی لەبارەی ژیانی خۆی ئاشكراكردووەو جەختیكردووەتەوە، كە ژیانێكی ئاسایی وەك هەر كەسێكی تر دەژی.

هـ ـ ح