شریهان دوای 30 ساڵ لەسعودییەوە دەگەڕێتەوە سەر ستەیج

هەمەڕەنگ

11/02/2019‌ 1579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی تەرفیهی سعودی، كە لەلایەن تركی ئال شێخ سەرۆكایەتی دەكرێت، باوەڕی بە هونەرمەندی میسری شریهان هێناوە بگەڕێتەوە سەر ستەیج، ئەوەش دوای 30 ساڵ لەدووركەوتنەوە.

دەستەكەی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، كە لەماوەی داهاتوو شەش نمایشی شانۆیی شریهان بۆ خێزانەكانی سعودییە ئەنجامدەدرێت.

كۆتا شانۆیی شریهان ناوی "شارع محمد علی" بوو، كە لەساڵی 1991 بۆ 1995 نمایشكرا، كە تێدا هەریەكە لەهونەرمەندان فەرید شەوقی و هیشام سەلیم بەشدارییان كرد.

بڕیریشە شریهان لەمانگی نیسانی داهاتوو نمایشی شانۆییەك لەناونیشانی "كۆكۆ شانیچل" بكات.

هـ ـ ح