هێلكە بەناوبانگەی ئینستگرام بۆ ڕیكلامی تەندروستی دەروونی بەكاردەهێنرێت

تەندروستی

11/02/2019‌ 825 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وێنەی ئەو هێلكەیەی، كە خاوەنی زۆرترین لایكە لەئینستگرام، دەبێتە بەشێك لەكەمپینی هۆشیاركردنەوەی تەندروستی دەروونی.

هێلكەكە، كە ناسراوە بە "یوجین" ، لەڤیدیۆیەكدا بەركارهێنراوە، كە تێدا دەردەكەوێت بەهۆی هەستكردنی بەفشار و ئەو هەموو سەرنجانەی لەسەری بوو , لەئێستادا درزی بردووە ، كە ئەو پەیامەی لەگەڵ هیلكە شكاوەكەدا نوسراوە ئامۆژگاری خەڵك دەكات، بە دوای هاوكاریدا بگەرێن گەر بەهەمان شیوە هەستیان هەبێت.

زیاتر لە 52 ملیۆن لایك بۆ وینە بنەرەتییەكە چووە، كە لە كانونی دووەم بڵاوكراوەتەوە ، كاتێكیش بۆ یەكەم جار وێنەكە بڵاوبووەوە وا دەردەكەوێت وێنەكە تەنیا یەك ئامانجی هەبێت ئەویش بۆ وەستاندنی كایلی جێنەر لەوەی كە "شاژنی ئینستگرام " بێت.

پەیامی كۆمپانیاكە ئەوەبوو با بەیەكەوە ریكۆردێكی جیهانی تۆمار بكەین و ببینە خاوەنی پر لایكترین وێنە لە ئینستگرام، كە شكاندنی ریكۆدەكەی ئێستا، كە لەلایەن كایلی جێنەرەوە ڕاگیراوە (18) ملیۆنە.

تەنیا نۆ ڕۆژی خایاند بۆ "یوجین" كە بتوانێت ڕیكۆردەكە بشكێنێت، كە وێنەی ئەستێرەی شاشەكانی ئەمریكا كایلی جینەر بووە، كە دەستی كچە تازە لە دایكبووەكەی گرتبوو.

هەروەها لە نوێترین پۆستدا ڤیدۆیەك نیشاندەدات، كە هێلكەكە درزدەبات لە گەڵیدا لە دێڕیكدا ئاماژە دەكات‌و دەڵێت: ئێستا زۆر هەست بەباشی دەكەم، ئەگەر تۆش هەست بە فشار دەكەیت بۆ زانیاری زیاتر سەردانی talkingegg.info   بكە.

لە سەرەتادا لەسەر سایتی هۆلۆ پەخشكراوە وەكو بەشێك لە ڕووماڵی هەواڵەكانی سوپەر بۆڵ، بەڵام ئێستا لەسەر پەیجی ئینستگرامی هێلكەكە دانراوە ، كە دواتر لینكێك دەتبات بۆ ماڵپەرێك  لیستی چەند وڵاتیكی جیاواز پیشان دەدات ، هەروەها چەند ناوچەیەك، كە خزمەتی تەندروستی دەرونی پێشكەش دەكەن . 

تێڕوانینی زۆر هەبووە دەربارەی ئەوەی، كە كێ لە پشت @world-record-egg  بوبێت و چۆن توانیبێتی زۆرترین لایك بەدەست بێنێت لەماوەیەكی كەمدا .

زۆرێك بڕوایان وابوو، كە ئەمە فێڵكی بازرگانییە لەلایەن كۆمپانیایەكی گەورەیەو فۆڵۆوەرسی كڕیووە، بەڵام جێبەجیكَاری ریكلامی بەریتانی كریس گۆفری ئاماژەی پێدا، كە لەگەڵ دوو هاوڕێی تریدا بەرهەمیانهێناوە , تەنیا ئامانجیان ریكلامكردن نەبووە, تەنیا ئامانجیان كۆكردنەوەی زۆرترین لایك بووە .

هیلكەكە خاوەنی 10 ملیۆن فۆڵۆوەرسە, ئەمەش بنچینەیەكی باشە بۆ ئەوەی یە زۆرترین خەلك بگات تیمەكە ئاماژەیان بەهۆڵۆ نەداوە، كە لەپشت خەرجی كەمپینەكە بیت یاخود نا , یاخود هێلكەكە لەداهاتوودا ڕیكلام بۆ هیچ بابەتیكی دیكە دەكات لەئینستگرام .

وەرگیڕان: نما نامیق