موشەكە نوێیە بالیستییەكەی روسیا لە "شەیتان" مەترسیدارترە

sharpress.net

4154 جار خوێندراوه‌ته‌وه

11/02/2019‌

شارپرێس:
روسیا موشەكێكی بالیستی درێژمەودای تاقیكردەوە، كە میدیاكان بەوە وەسفیانكردووە، لە "شەیتان" مەترسیدارترە.

موشەكەكە لەجۆری "ئار ئێس-28" بە "سارْمات" ناننراوەو لەناوەڕاستی 2018 دروستكراوەو بەقسەی عەقید ئارتیوم فیاتكین، سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەی زانستی موشەكی روسیا جارێ‌ دیارنییە، كەی دەخرێتە خزمەتی سەربازە.

روسیا پلانی هەیە لەساڵی 2021 گەشەی زیاتر بەموشەكی "سارْمات" بدات‌و ژمارەیان بگەیەنێتە 40 موشەكی "ئار ئێس-28" پێش هاتنی ساڵی 2025.

روسیا موشەكی "سارْمات" لەجێگرەوەی موشەكی "فویفودا" دروسكراووە، كە ئەو موشەكە بە "ساتان" ناودەبرێت‌و وا وەسفكراوە وەك شەیتان بەهێزە، بەڵام ئەمەی روسیا لەوەش بەهێزترو مەترسیدارترە.

موشەكی "سارْمات" لەچاو موشەكی "ساتان" 20 هەزار كیلۆمەتر زیاتر دەبێت، كە ئەوەی دووەم ماوەی بڕینەكەی 11 هەزار كلیۆمەترە.

هەروەها "سارْمات" توانای هەڵگرتنی 20 كڵاوەی ئەتۆمی هەیە، كە كێشی 3 تۆنەو بە باشی دەتوانێت ئەو ئامانجە بپێكێت، كە بۆی ئاراستە دەكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved