سوپای عێراق‌و هێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەدژی داعش ئەنجامدەدەن

عیراق

11/02/2019‌ 746 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای عێراق‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان، بەم نزیكانە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەدژی چەكدارانی داعش ئەنجامدەدەن.

ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای عێراق‌و هێزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەرێوەدەبرێت، كە لەناوچە كێشە لەسەرەكانی هەولێرو بەغدا بەدەست چەكدارانی داعشەوەیە.

عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای عێراق رایگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەكە لە 10ی ئەم مانگە بەرێوەدەچێت، بەبێ‌ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەوە بخاتەروو.

عەمید یەحیا رەسوڵ راشیگەیاند، كە هەماهەنگییەكی باشیان لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەیەو دەیانەوێت ئەو هەماهەنگییە بەردەوامی هەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش لەناوچەكە.

هـ ـ ح

بەپەلە