چیرۆكی پەیوەندییەكانی ترامپ لەگەڵ چەند ژنێك لەمیدیاكان شاردراونەتەوە

جیهان

11/02/2019‌ 1018 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
لێكۆڵەرە فیدراڵی ئەمەریكییەكان ئەوەیان ئاشكراكردووە كۆمپانیای (دایك)، كە رۆژنامەی "ناشیۆنال ئینكوایر" بڵاودەكاتەوە، دەستێوەردانی كردووە، بۆ ئەوەی چیرۆكێكی رۆژنامەنووسی پەخش نەكرێت لەپێناو هاوكاریكردنی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ بۆ سەركەوتنی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2016.

لێكۆلەرەكان ئەوەشیان ئاشكراكردووە، بریاریانداوە بەدواداچوون بۆ كۆمپانیاكە نەكەن لەپاش ئەوەی دانی بەپێدانی 150 هەزار دۆلار ناوە بۆ كڕینی مافێكی تایبەت بەبڵاوكردنەوەی نمایشكارێك "كارین ماك دۆغاڵ" دەربارەی ئەگەری هەوبوونی پەیوەندی لەگەڵ ترامپ.

هەروەها ئاژانسی "ئەسۆشیتد پرێس" روونیكردووەتەوە، قسەكانی كۆمپانیاكە بۆ لێكۆلەرەوان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات خاوەنەكەی "دیڤید بیكر" لە ساڵی 2015 خستنەرووی بۆ كڕینی مافی تایبەت بۆ چیرۆكە نێگەتیڤەكانی بۆ ترامپ كردووە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بەژنەكانەوە هەیە، لە پێناو شاردنەوەی و رێگرتن لەدەزگاكانی راگەیاندن لەبڵاوكردنەوەی .

پێش ئەوەش ئاژانسی "بلومبرگ" باسی ئەوەی كردبوو، كە نووسینگەی (ئیف بی ئای) لێكۆڵینەوەی لەو تۆماتانەی "جیف بیزوس" خاوەنی كۆمپانیای ئامەزۆن و رۆژنامەی "وانشتۆن پۆست" كردووە، بەهۆی ئەوەی رووبەرووی پارە بەزۆر لێوەرگرتن بوونەتەوە لەلایەن "ناشیوناڵ ئینكوایر"ی نزیك لە ترامپ و سعودیە.

هەروەها "جیف بیزورس" ئاماژەی بەوەدا بوو رەنگە پەیوەندی هەبێت لە نێوان ئەو بەزۆر پارە لێوەرگرتنەو ئەو خستنەروەی "واشنتۆن پۆست" بۆ كێشەی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، كە لە 2ی تشرینی یەكەمی رابردو لە قونسوڵخانەی ولاتەكەی لە ئەستەمبول تیرۆركرا. 

هاوكات رۆژنامەی ۆوڵ ستریت جۆرنال"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، چەند كەسێكی سعودی گفوگۆیان دەربارەی وەبەرهێنان كردووە لەگۆڤاری "ناشیونال ئیكوایر".

سەرچاوە: الجزیرە