شكستهێنانی داعش لەعێراق‌و سوریا سەربازییە یان فیكری؟

عیراق

11/02/2019‌ 510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
ئەنگیلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا رایگەیاند، رێكخراوی داعش تا ئێستا شكستینەهێناوەو دەبێتە هێزێكی شەڕكەری نارێكخراو، دوای ئەوەی زۆربەی ئەو خاكەی لەدەستدا، كە لە ژێر دەسەڵاتیدابوو.

هەروەها دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، پێشبینی دەكات لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو رایبگەیەنێت هاوپەیمانان، ئەوانەی شەڕی توندرەوەكانیان دەكرد زۆربەی خاكی ژێر دەستی داعشیان گەراندووەتەوە، لەدیسەمبەری رابردوودا، ترامپ لەتویتێكدا وتی: داعش دۆڕا.

ئایا قسەكانی مێركڵ پێچەوانەی ترامپە؟ یان مەبەستی ئەوەیە رێكخراوەكە لەلایەنی سەربازییەوە شكستیهێناوە نەوەك فیكری؟

لەو بارەیەوە شارەزای بواری گروپە چەكدارەكان دكتۆر "هشام الهاشمی" بۆ ماڵپەڕی سپوتنیك وتی: هیچ پێچەوانەیەك لەنێوان لێدوانەكانی ترامپ و مێركلدا نییە ، بەوەی رێكخراوی داعش لەرووی سەربازییەوە شكستیهێناوە، شكستی سەربازی مانای وایە ئەم رێكخراوە ناتوانێت خاكی نوێ داگیربكات، بەڵام لێدوانی مێركڵ، مانای ئەوەیە رەگی تیرۆر تائێستا لەو ناوچانەدا هەیە، كە داعش تێیدا شكستیهێناوە، لە پاش ئەوەش رۆژهەڵاتی ناوەراست‌و دەوروبەری، رەنگە ئەو دیمەنانەی تێدا دووبارببیێتەوە، كە زۆر جار بەخۆیەوە بینیوە.

دەربارەی ئاراستەی رێكخراوەكە، پاش ئەوەی لە رووی سەربایەوە كۆتایی هاتووە لەرۆژهەڵاتی ناوەراست، "الهاشمی" ناوچەكانی باكووری رۆژئاوای ئەفریقیا و رۆژئاوای ئەفریقیا، ئەو ناوچانەن لەرووی ئەمنی و پێكەوەیی كۆمەڵایەتییەوە لاوازن، لەبەر ئەوە رەنگە لەو ناوچانە بن رێكخراوی داعش رووی تێبكات، سەرەرای هەندێك لەو ناوچانەی بەدەست ململانێوە دەناڵێنن، بەتایبەتی ئەفغانستان و هەندێك لەو وڵاتانەی ئەندامانی ئەم رێكخراوەیان بۆ گەراوەتەوە، لەوانە ئازەربێجان و تاجیكستان و هەندێك ناوچەی وڵاتی چین، ئەمەش دەبێتە دیفاكتۆ، بۆیە دەبێت رێوشوێنی زۆر توند بگیرێتە بەر و یاسای توندی بۆ دەربكرێت و رێكاری ئەمنی و هەواڵگری ورد بخرێتە گەڕ لەنموونەی ئەوانەی وڵاتە رۆژئاواییەكان پیادەی دەكەن، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی سەدان چەكداری بۆ گەڕاوەتەوەو دەستگیر نەكراون.

هاشمی ئەوەشی وت: زیاتر لە 40 هەزار كەس لە گروپە رادیكاڵییەكان رۆیشتوون بۆ سەر خاكی ململانێ لە عێراق و سوریا و كەمتر لە دەهەزاریان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان.

سەرچاوە: Sputnik news

بەپەلە